کارۆل گریدەر
کارۆلین وایندی گریدەر ناسراو بە کارۆل گریدەر (بە ئینگلیزی: Carol W. Greider؛ لە دایکبووی ١٥ی نیسانی ١٩٦١ لە سان دیێگۆ، کالیفۆرنیا) زانای مۆلیکولار بایۆلۆجی ئەمریکییە و یەکێکە لە وەرگرانی خەڵاتی نۆبێل. لەوەتەی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ وەک پڕۆفیسۆرێکی دیار لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانتا کروز کاردەکات لە بەشی گەردیلە، خانە و گەشەپێدانی بایلۆجی.[١]
کارۆل گریدەر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Carol Greider | |
لەدایکبوون | سان دییگۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ١٥ی نیسانی ١٩٦١
ھاوسەر | Nathaniel C. Comfort |
پیشە | ژینناس، molecular biologist، جینناس، biochemist |
بواری کار | ژینناسیی گەردی، ژینناسی، جێنەتیک |
شوێنی کارکردن | زانکۆی جۆنز ھۆپکینز، Cold Spring Harbor Laboratory، قوتابخانەی پزیشکی زانکۆی جۆنز ھۆپکنز، زانکۆی کالیفۆرنیا (سانتا کروز) |
پەروەردە | زانکۆی کالیفۆرنیا، زانکۆی کالیفۆرنیا، سانتا باربارا |
پلەی ئەکادیمی | پزیشکیی ددان |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | ئیلیزابێت بلاکبێرن |
دانیشتووی | Davis |
ئەندامی | National Academy of Sciences، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، ئەکادیمیای نەتەوەییی پزیشکی، کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ بەرەوپێش بردنی زانست |
وێبگە | http://greiderlab.org/ |
Interested in | ژینناسیی گەردی |
لە ساڵی ١٩٨٤، کارۆل تێلۆمێرازی ئەنزیمی دۆزییەوە، ئەمەش لەوکاتەی کە دەرچووی زانکۆی کالیفۆرنیای بەرکێلی بوو، ھەروەھا قوتابی ئیلیزابێت بلاکبێرن بوو. ئەو توێژینەوەی لەسەر پێکھاتەکانی تێلۆمێرازی کرد، لە کۆتایی کرۆمۆسۆمەکان. لە ساڵی ٢٠٠٩، لەپاڵ بلاکبێرن و جاک سزۆستاک بەیەکەوە بوونە ھەڵگری خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی.[٢]
خوێندن
کارۆل گریدەر لە ساڵی ١٩٧٩، قۆناغی ئامادەیی لە دواناوەندی داڤیس سێنیۆر تەواو کرد. لە ساڵی ١٩٨٣، بەکالۆریۆسی لە بایۆلۆجی بەدەست ھێنا دوای خوێندنی لە کۆلیجی کرێیتیڤ ستەدیس لە زانکۆی کالیفۆرنیا، سانتا باربارا.[٣] ھەر لەوکاتەشدا لە زانکۆی جۆرج ئۆگەست گوتینگن خوێندنی دیکەشی دەکرد، زۆربەی توێژینەوە و دۆزینەوەکانی لەو زانکۆیە بوون.
ژیانی کەسی
لە ساڵی ١٩٩٢، ھاوسەرگیری لەگەڵ ناتانییەل سی کۆمفۆرت ئەنجامدا، ھاوڕێیەکی ئەکادیمی یەکدی بوون، بەیەکەوە بوونە خاوەنی دوو منداڵ. دواتر لەیەکتری جیابوونەوە.[٤]