کێن لیونگ


کێنێس لیونگ (لەدایکبووی ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٠)[١] ئەکتەرێکی ئەمریکییە. ڕۆڵی ھەبووە لە فیلمەکانی کاتژمێری خێرا، ونبوو و جەنگی ئەستێرەکان: ھەستانەوەی ھێزەکە.

کێن لیونگ
وێنەیەک تایبەت بە بابەتەکە کێن لیونگ
لیونگ لە ٢٠١٩

مێژووی لەدایکبوون (١٩٧٠-٠١-٢١) ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٠ (تەمەن ٥٤ ساڵ)
شوێنی لەدایکبووننیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی تر梁振邦
ساڵانی ئیشکردن١٩٩٥–ئێستا
ھاوسەرنانسی بولالاکاو
مناڵەکان١

ژیان و پیشە

لیونگ لە شاری نیویۆرک لەدایکبووە،[٢] لە دایک و باوکێکی چینی.[٢][٣]

لیونگ لە زانکۆی نیویۆرک خوێندوویەتی،[٤] لە ساڵی یەکەمی خوێندنیدا دەستیکردوە بە کاری نواندن.[٢]

لە ساڵی ٢٠٢٤ ڕۆڵی فەرماندە ژاوی گێڕا لە زنجیرەی نێتفلیکس، بە ناوی ئەڤەتار: کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا.[٥]

لیونگ ھاوسەرگیری لەگەڵ نانسی بولالاکاو کردووە، کە بە ڕەچەڵەک فلیپینییە.[٦] و لە ساڵی ٢٠١٥ یەکەم منداڵی کوڕیان لەدایکبوو.[٧]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان