گەلانی مەنگۆل

گەلانی مەنگۆلی ئەو کۆمەڵە مرۆڤانە و گرووپی ڕەگەزیە ڕۆژھەڵاتیانەن کە لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ئەو گەلانەی کە لە باکووری ئاسیا و باشوور و ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا دەژین، وە بە زمانە مەنگۆلییەکان دەدوێن. باوباپیرانیان بە پرۆتۆ-منگۆلەکان ناودەبرێن.[١] خەڵکی مەنگۆل لە ناوچەیەکی جوگرافی فراواندا بڵاو بوونەتەوە، پەیوەندییەکی بۆماوەیی لەگەڵ یەکتریدا دەبەستن، [٢] و بەردەوام لەگەڵ خەڵکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیادا دەردەکەون.[٣]

نەخشەی ئەو شوێنانەی کە خەڵکی مەنگۆلی تێیدا دەژین. ھێڵی زەرد قەبارەی ئیمپراتۆریەتیی مەغۆل دیار دەخات کەلە کۆتاییەکانی سەدەی ١٣ ژیاون. ناوچە سوورەکان ئەو شوێنەن کە لەلایەن گرووپە مەنگۆلییەکانەوە نیشتەجێ بوونە.

لیستی ھۆزەکانی مەنگۆل

کۆمەڵە ھۆزەکانی ھاوچەرخ

تابلۆی کۆنتێمپۆریای دانیشتوانی مەنگۆلۆجی
ئێتنۆمیدانیشتوانناوچە سەرەکییەکانئایین
مەغۆلەکان١١٬٠٠٠٬٠٠٠ Mongolia, Inner Mongolia, Buryatia, Kalmykiaبودیزم، تێنگریزم (شەمانیزم)
موگالەکان٣٠٠٠٬٠٠٠ North India, Pakistanئیسلامی سونن
دۆنزیانگ٦٢١٬٠٠٠ Dongxiang Autonomous County, Jishishan Bonan, Dongxiang and Salar Autonomous Countyئیسلامی سونن
مەنگۆر٢٩٠٬٠٠٠ Qinghai, Gansuبودیزم، تێنگریزم (شامانزم)
دۆرس١٣٢ ھەزار Morin Dawa Daur Autonomous Banner, Meilisi Daur Districtبودیزم، تێنگریزم (شامانزم)
کەتەلۆنە٦٠٬٠٠٠؟ Tonghai Countyبودیزم
سۆگڤۆ ئاریگ٤٠٬٠٠٠؟ Qinghaiبودیزم، بۆن
سیچوان مەنگۆلی٢٩٬٠٠٠ Muli Tibetan Autonomous County, Yanyuan Countyبودیزم
بۆنان٢٠٬٠٠٠ Jishishan Bonan, Dongxiang and Salar Autonomous Countyئیسلامی سوننی، بودیزم
ھامیگنەکان١٠ ھەزار؟ Zabaykalsky Krai, Northeastern Mongolia, Hulunbuirبودیزم، شەمانیزم
یۆگۆرەکان٦٠٠٠

Sunan Yugur Autonomous County

بودیزم، تێنگریزم
خەڵکی دۆڵدیا[note 2]٣٬٠٩٩ Azad Jammu and Kashmirئیسلامی سونن
مۆگۆڵەکاندوو ھەزار Herat Provinceئیسلامی سونن
کەنگجیادوو ھەزار Huangnan Tibetan Autonomous Prefectureئیسلامی سونن

مێژوویی ھۆزەکان

  • دۆنگو
  • دامەزرێنەرانی یەکەم ئیمپراتۆریەتیی مەنگۆلی لە سەدەی یەکەمی زایینی، واتە دەوڵەتی سینبای
  • وۆھان
  • ڕۆڕان
    • یۆجولو
  • دوان
  • یۆوەن
  • کومۆ زی
  • مۆرۆنگ
  • تووھون
  • تۆۆبا
  • کیفوو
  • تۆفا
  • شیوی
  • دیدۆویو
  • کیتان
    • یەلوو
  • زوبو

تایبەتمەندی گشتی

زمانەکان

زمانەکانی گەلانی مەنگۆلی لە بنەماڵەی زمانەکانی مەنگۆلیایە. [٤] زمانەکانی مەنغۆلی لە ئەورووپای ڕۆژھەڵات (کالمیکیائاسیای ناوەندی باکووری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ئاسیا پێ دەدوێن.ڕەگەزنامەی مەنگۆلیەکان پەیوەندی بە خەڵکی تورکیج و خەڵکانی تەنگوسیکەوە ھەبێت، کە زمانەکان پێکەوە لە بنەماڵەی زمانی ئەلتایکەکانەوە دەگرێتەوە.[٥]

ئایینەکان

گەلانی مەنگۆلی بە زۆری شوێنکەوتووانی بودای تیبیتن. لە ساڵی ١٥٧٦ قوتابخانەی گیلووگی تیبیت کە لەلایەن جەی تسۆنگکاپا کە نەوەی سەربە نیو مەنگۆل بوو ئەم قوتابخانەییەی دامەزراند بە ئایینی دەوڵەتی مەنگۆلیا دادەنرێت. ھەندێک لە گرووپە وەکوو دۆنگزیانگ و خەڵکی یۆنان ئایینی موسوڵمانیەتی سونەیان گرتەبەر، ھەروەکو مەنگۆلەکان کە لە ئەفغانستان و موگەلەکانی ھیندستان کردیان. لە نێو بەشێک لە دانیشتوانەکاندا ئایینی ھۆزەکان بە ناوی تێنگریزم (شەمانیزمی مەنگۆلەکان) پەیڕەو دەکرا مابوویەوە. ژمارەیەکی کەم لە ھەڵگرانی ئایینی مەسیحی لەژێر کاریگەریی کڵێسای ڕووسی و ھەناردەکانی کە لە وڵاتانی ڕۆژئاواوە ھاتبوون دەرکەوتن.[٦]

شەمانیزم مەنگۆل بە شێوەیەکی فراوانتر بە ئایینی گەلانی مەنغۆل بەدی دەکرێت، یان ھەندێک جار بە ئایینی تێنگەریزم یش ھەڵکەوتووە لە نێوانیاندا، وەک ئاماژە بە ئایینی ڕەسەن و شەمانی لە مەنغۆلیا و ناوچەکانی دەوروبەری وە لە خۆگرتنی ئایینی بوریاتیا و ناوەوەی مەنگۆلیای ئەنجام دراوە، ھەروەھا لەنێو گەلی داور و گەلانی تری مەنگۆلیا ھەیە، لانی کەم لە سەردەمی مێژووی مەنگۆلیاوە تۆمار کراوەوە. لە سەرەتاترین قۆناغەکانی ناسراو کەبە شێوەیەکی ئاڵۆز پەیوەست بووە بە ھەموو لایەنەکانی تری ژیانی کۆمەڵایەتی و ڕێکخستنی خێڵەکی کۆمەڵگای مەنگۆلەکان.[٧] بە درێژایی ماوەکەی کاریگەریەکی ھەبووە و تێکەڵ بووە لەگەڵ بودیزم. تێنگریزم گۆڕدراوە بۆ ئاینی خودایی تەنھا لە ئاستی ئیمپراتۆریەتدا ولە ناو بازنەکانی خەڵکانە زەنگینەکانیان.[٨]

کەلتوریان

کەلتووری مەنگۆلیا بە شێوەیەکی بەرفراوان کاریگەری ھەبووە بەوەی کەلەسەر شێوازی ژیانی کۆچەری مەنگۆلی ھەبووە و ھاوشێوەی کەلتورەکانی تری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ئاسیای ناوەڕاست دەردەخات. زۆربەی ھۆزە جیاوازەکانی مەنگۆلی کەلتور و نەریتێکی ھاوشێوەیان ھەیە، بەڵام جیاوازی تایبەتیان ھەیە لە جل پۆشی شێوازی جلوبەرگیان و درووست کردنی خواردنیان. ھەرچەندە جلوبەرگی نەریتی مەنگۆلی کەبە ناوی (دییل)ە لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتەکەوە بە شێوەیەک گۆڕاوە، بەڵام ھەندێک گۆڕانکاری لە شێوازەکاندا ھەبووە کە جلوبەرگەکانی مەنگۆلی سەردەم لە جلوبەرگەی کۆن جیا دەکاتەوە. جۆری خێڵێک لەگەڵ خێڵێکی تر شێوازی دوورینی خۆی ھەیە کە بە بڕین، ڕەنگ، و بڕین جیا دەکرێتەوە. چێشتخانەی مەنگۆلی بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر گۆشت و شیری بنیات نراوە، لەگەڵ ھەندێک جیاوازی ناوچەیی. گرنگترین فێستیڤاڵە گشتیەکان بریتیە لە نادەم. نادەم پێشبڕکێی ئەسپ و زۆرانبازی بەدەست و پێشبڕکێکانی تیرھاوێژی پێکدێت. بۆ خێزانەکان، گرنگترین فیستیڤاڵ بریتیە لە تسەگان سار کە ئاماژە بە ساڵی نوێی دەکا، کە ھاوشێوەی ساڵی نوێی چینیەکانە وەھەروەھا بەگشتی دەکەوێتە مانگەکانی کانوونی دووەم یان شوبات. مەنگۆلیا نەریتێکی میوزیکی زۆر کۆنی ھەیە کە نەریتی گۆرانی بە قورگە و مۆرین کوری (ئەسپ سواری) و ئامێری جۆراوجۆر و چەندین جۆری گۆرانی.

بۆماوەیی

مەنگۆلیەکان و گرووپە مەنگۆلیەکانی تر کە بە زمانی مەنگۆلی قسە دەکەن، پەیوەندییەکی بۆماوەیی بەرزیان لەگەڵ یەکتری نیشان دەدەن، ھەروەھا لەگەڵ دانیشتووانی تری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا. شیکاری ١٧٥ نموونەی مەنگۆلی، کە نوێنەرایەتی ٦ ھۆزی تر دەکەن، یەکسانی بۆماوەیی لەنێوان گرووپە جیاوازەکانی مەنگۆلی دەرخست، و پەیوەندیەکی بەھێز لەنێوان دانیشتوانی باکوور، ڕۆژھەڵات و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیادا ھەیە.[٢]

لە ساڵی ٢٠١٤دا توێژینەوەیەک لەسەر گواستنەوەی جینی مەنگۆل کرا بۆ ناو دانیشتوانی ئەورووپا و باشووری ئاسیا، کە بە زۆری دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتی مەنگۆلی. توێژینەوەکە وا شیکاری بۆ جینی تاکێکی مەنگۆلی کرد لە مەنگۆلی ناوەوە، و نموونەکە بە دانیشتوانی جیھان بەراورد کرا. تاکەکانی مەنگۆلی چاوەڕوانکراویان دەرخست کە پەیوەندیەکی بەرزیان ھەیە لەگەڵ دانیشتوانی تری ئاسیای خۆرھەڵات و ئەمریکییە ڕەسەنەکان. بەرزترین ھاوشێوەی مەنگۆلی بریتی بوو لە ئۆرۆکین لە ڕووسیا. بڕێکی بەرچاو ھاوشێوەی یەک باوباپیرانی ئەمریکیە ڕەسەنەکان (مایا) و باوباپیرانی مەنگۆلی وە لەگەڵ دانیشتووانی ئەمریکای باشوورەوە ھەبێت.[٩]

سەرچاوەکان