ھاوپۆلەکانی کۆمەڵگایی شاھانە

ھاوپۆلەکانی کۆمەڵگای شاھانە یان (FRS, ForMemRs و HonFRS) خەڵاتێکە دەبەخشرێت بە کەسانی کۆمەڵگای شاھانەی لەندەن لەلایەن دادوەرەکانی کۆمەڵگای شاھانەوە، بەم کەسانە دەبەخشرێت کە بەشداری و ڕۆلێکی گرنگیان گێراوە لە باشتر کردن گەشەپێدانی زانیاری سروشتی بوارێک لەناویاندا، ماتماتیک، ئەندازیاریی زانستی، پزیشکی زانستی[٣]

ھاوپۆلەکانی کۆمەڵگای شاھانە
بنکەی سەرەکی کۆمەڵگای شاھانە لە Carlton House Terrace لە لەندەن
سپۆنسەرکۆمەڵگای شاھانە
ڕێکەوت١٦٦٣؛ ٣٦١ ساڵ لەمەوپێش (١٦٦٣)
شوێنلەندەن
وڵاتشانشینی یەکگرتوو
ژمارەی تەواوی ھاوپۆلەکانبە نزیکەیی ٨ ھەزار کەس[١] (1,707 living members)[٢](June 2019)
وێبگەی ڕەسمیroyalsociety.org/fellows

ھاوپۆلنشینی کۆمەڵگاکە بە یەکێک لە کۆنترۆین ئەکادیمیا ناسراوە کە تا ئێستاش بەردەوامە کە خەڵاتەکەی شکۆ و شانازایەکی بەرچاوە، بەخشراوە بە زۆر زانستخواز لە تەواوی مێژووەکەییدا لەناویاندا: ئایزاک نیوتن (لە ١٦٧٢)،[١] چارڵز داروین (لە ١٨٣٩)،[١] مایکل فارادەی (لە ١٨٢٤)،[١] ئێرنست ڕەدەرفۆرد (لە ١٩٠٣)[٤] سرینیڤاسا ڕامانوجا (لە ١٩١٨)[٥] ئەلبەرت ئایینشتاین (لە ١٩٢١)،[٦] پۆل دیراک (لە ١٩٣٠) سوبرمانیان چەندرسێیکا (لە ١٩٤٤)[٧]دۆرۆسی ھۆدگکین (لە ١٩٤٧)[٨]ئەلن تیورینگ (لە ١٩٥١)[٩] لیز مایتنێر (لە ١٩٥٥)[١٠] و فڕانسس کریک (لە ١٩٥٩)،[١١][١٢] بەم دوایانەش ھاوپۆلەکانی وەک ستیڤن ھاوکینگ (لە ١٩٧٤) دەیڤد ئاتنبۆرۆ (لە ١٩٨٣)، تیم ھەنت (لە ١٩٩١) ئیلیزابێت بلاکبێرن (لە ١٩٩٢)، تیم بێرنەرز لی (لە ٢٠٠١) ڤێنکاترامان ڕاماکریشنان (لە ٢٠٠٣)، عەتا ئەلرەحمان (لە ٢٠٠٦)،[١٣] ئەندرێ گایم (لە ٢٠٠٧)،[١٤] جەیمس دیسۆن (لە ٢٠١٥) ئەجای کومار (لە ٢٠١٥)، سوبھاش کۆت (لە ٢٠١٧) ئیلۆن مەسک (لە ٢٠١٨)[١٥] لەنێوان ٨ ھەزاری تر.[١٦] لەناویاندا تیابووی زیاتر لە ٢٨٠ لە وەرگیرانی خەڵاتی نۆبێل لەوەتەی ١٩٠٠وە، لەوەتەی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، بە نزیکەیی ١٦٨٩ ھاوپۆلی زیندوو ھەیە؛ کە ٦٠ دانەیان وەرگری خەڵاتی نۆبێلن[١٧][١٨]

خەڵات یان پاداشتی ھاوپۆلەکانی کۆمەڵگای شاھانە بەگوێری گاردیان وەک «خەڵاتێکی ھەمیشەیی یەکسانبووی بە خەڵاتی ئۆسکار» پێناسەکراوە[١٩]

سەرچاوەکان