ھەڵوەشاندنەوەکە (کورتە زنجیرە)

کورتە زنجیرەیەکی درامیی ئەمریکی

ھەڵوەشاندنەوەکە (بە ئینگلیزی: The Undoing) کورتە زنجیرەیەکی ڕازئامێز و ھەستبزوێنی سایکۆلۆژیی ئەمریکییە.[١] لە ڕۆمانی You Should Have Knownی ساڵی ٢٠١٤ی جین ھانف کۆرێلیتزەوە وەرگیراوە، کورتە زنجیرەکە لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ئێچ بی ئۆ پەخشکرا.[٢] زنجیرەکە لە نواندنی سەرەکی نیکۆڵ کیدمن و ھیو گرانتە، لە نووسین و بەرھەمھێنانی دەیڤد ئی. کێڵی، و دەرھێنانی سوسانە پییەیە.

ھەڵوەشاندنەوەکە (کورتە زنجیرە)
چەشن
دانەردەیڤد ئی. کێڵی
وەرگیراو لەYou Should Have Known 
لە لایەن جین ھانف کۆرێلیتز
نووسەردەیڤد ئی. کێڵی
دەرھێنەرسوسانە پییە
ئەکتەران
  • نیکۆڵ کیدمن
  • ھیو گرانت
  • ئێدگار رامیرێز
  • نۆوا جوپ
  • لیلی رەیب
  • ماتیلدا دێ ئانجلیس
  • ئیسماعیل کروز کۆردۆڤا
  • ئێدان ئالێکساندەر
  • مایکڵ دێڤن
  • دۆناڵد سەزەرلاند
مۆسیقائێڤگێنی گالپرین و ساشا گالپرین
بابەتی کردنەوە"Dream a Little Dream of Me" لەلایەن نیکۆڵ کیدمن
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی ئەڵقەکان٦
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
  • سیلا کۆستاس
  • ستیفن گارێت
  • برونا پاپاندریا
  • پێر ساری
  • نیکۆڵ کیدمن
  • دەڤید ئی. مێڵی
  • سوسانە پییە
بەرھەمھێنەر(ان)
  • دێب دایەر
مۆنتاژبێن لێستەر
وێنەگرئانتۆنی دۆن مانتڵ
ماوەی پەخش٥٠–٦٧ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
  • دەیڤد ئی. کێڵی پرۆدەکشنز
  • بڵۆسم فیلمز
  • مەید ئەپ ستۆریس
پەخش
تۆڕئێچ بی ئۆ
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (2020-10-25) – ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (2020-11-29)
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

کاست و کەسایەتییەکان

  • نیکۆڵ کیدمن لە ڕۆڵی گرەیس فرەیژەر
  • ھیو گرانت لە ڕۆڵی جۆناثان فرەیژەر
  • ئێدگار ڕامیرێز لە ڕۆڵی لێکۆڵەر جۆو مێندۆزا
  • نۆوا جوپ لە ڕۆڵی ھێنری فرەیژەر
  • لیلی رەیب لە ڕۆڵی سیلڤیا ستاینێز
  • ماتیلدا دێ ئانجێلیس لە ڕۆڵی ئێلێنا ئاڵڤس
  • ئیسماعیل کروز کۆردۆڤا لە ڕۆڵی فێرناندۆ ئاڵڤس
  • ئێدان ئەلێکساندەر لە ڕۆڵی میگێل ئاڵڤس
  • ئانالێی ئاشفۆرد لە ڕۆڵی ئالێکسس یەنگ
  • فالا چێن لە ڕۆڵی جۆلێن مەککۆڵ
  • تاریق دەیڤس لە ڕۆڵی مایکڵ ھۆفمەن
  • مایکڵ دیڤاین لە ڕۆڵی لێکۆڵەر پۆڵ ئۆرۆرک
  • ماریا دیزیا لە ڕۆڵی دایان پۆرتەر[٣]
  • ڕۆزماری ھاریس لە ڕۆڵی جانێت فرەیژەر
  • ڤادێت لیم لە ڕۆڵی ئاماندا ئیمۆری
  • جانێڵ مۆلۆنی لە ڕۆڵی سالی مەیبێری
  • مات مەکگراث لە ڕۆڵی جۆزێف ھۆفمەن
  • جێرێمی شەیمۆس لە ڕۆڵی ڕۆبێرت کۆناڤەر
  • ترەیسی چیمۆ پالێرۆ لە ڕۆڵی ڕێبێکا ھارکنێس
  • جەیسن کراڤیتز لە ڕۆڵی دکتۆر ستیوارت ڕۆزنفێڵد
  • نۆما دومێزوینی لە ڕۆڵی ھاڵی فیزجراڵد
  • سۆفیێ گرابول لە ڕۆڵی کاثرین ستامپەر[٤]
  • دۆگلاس ھۆج لە ڕۆڵی ڕۆبێرت ئەیدڵمان
  • ئادریەین لێنۆکس لە ڕۆڵی دادوەر لایلا سکۆت

ئەڵقەکان

ژ.ناونیشاندەرھێندراو لەلایەننووسراو لەلایەنڕێکەوتی air ڕەسەنئەمریکا ﺑﻴﻨﻪران
(ملیۆن)

بەرھەمھێنان

گەشەپێدان

لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٨دا، ڕاگەیەندرا کە ئێچ بی ئۆ داواکاری زنجیرەی بە بەرھەمھێنانەکە داوە. کورتە زنجیرەکە لەلایەن دەیڤد ئی. کێڵییەوە نووسراوە کە وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکاریش بەشدارە شان بە شانی نیکۆڵ کیدمن، پێر ساری، و برونا پاپاندریا. ئەو کۆمپانیای بەرھەمھێنانانەی کە بەشداربوون لە زنجیرەکەدا بریتین لە بڵۆسم فیلمز، مەید ئەپ ستۆریس، و دەیڤد ئی. کێڵی پرۆدەکشنزن.[٥][٦][٧] لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا، بڵاوکرایەوە کە سوسان بیەر ھەموو ئەڵقەکانی زنجیرەکە دەردەھێنێت و وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکاریش بەشداردەبێت.[٨] لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٠، ڕاگەیەندرا کە زنجیرەکە لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٠دا پەخشدەکرێت.[٩] بەڵام دواخرا بۆ ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، بەھۆی گشتگیربوونی کۆڤید-١٩ەوە.[١٠][٢]

ھەڵبژاردنی ئەکتەرەکان

لەگەڵ ڕاگەیاندنە سەرەتایییەکانی زنجیرەکەدا، دڵنیاکرایەوە کە لەگەڵ جێبەجێکردنی بەرھەمھێنانی زنجیرەکەدا نیکۆڵ کیدمن ھەڵبژێردراوە بۆ ڕۆڵی سەرەکیی مێی زنجیرەکە.[٥][٦][٧] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا، ڕاگەیەندرا کە ھیو گرانت و دۆناڵد سەدەرلاند ھەڵبژێردراون لە ڕۆڵی ئەستێرەدا.[١١][١٢] لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩دا، ڕاپۆرتکرا کە نۆوا جوپ بەشداری کاستە سەرەکییەکەی کردووە.[١٣] لە ئاداردا، فالا چێن، ئێدگار ڕامیرێز، لیلی ڕەیب، ئیسماعیل کروز کۆردۆڤا و ماتیلدا دێ ئانجێلیس زیادکرانە ناو کاستەکەوە.[١٤][١٥][١٦] لە نیسانی ٢٠١٩دا، ڕاگەیەندرا کە نۆما دومێزوێنی بەشداریی کاستەکەی کردووە.[١٧] ھەروەھا لە نیسانی ٢٠١٩دا، ڕاشگەیەندرا کە مایکڵ دێڤن بەشداریی کاستەکەی کردووە.[١٨]

وێنەگرتن

زنجیرەکە لە نیویۆرک سیتی و کینگستن، نیویۆرک وێنەگیرا.[١٩][٢٠] وا بڕیاربوو کە لە دورگەی شێڵتەر وێنەبگیرێت بەڵام ھەڵوەشایەوە بەھۆی ناڕازیبوونی نیشتەجێکانەوە، بەڵام دیمەنەکانی کەنار دەریاکە و خانووی کەنار دەریاکە لە نۆرت فۆرک لە دورگەی لۆنگ وێنەگیراون.[٢١]

پێشوازیکردن

پێشوازیی ڕەخنەگران

لە ڕاتن تۆمەیتۆز، کورتە زنجیرەکە ھەڵسەنگاندنی قبوڵکراوی %٧١ی ھەیە بەپێی ٢١ پێداچوونەوە، لەگەڵ ھەڵسەنگاندنی گشتیی ٦٫١٥/١٠. کورتەی ڕەخنەگرانی وێبسایتەکە دەڵێت، «ھەڵوەشاندنەوەکە زنجیرەیەکی ڕازئامێزی جوان وێنەگیراوە کە بە مەزنی سوود لە نواندنەکانی نیکۆڵ کیدمن و ھیو گرانت وەردەگرێت–تەنھا ئەگەر چیرۆکەکەی وەک ئەکتەرە سەرەکییەکانی بەھێز بووبا.»[٢٢] لە مێتاکریتیک، خاڵی گشتی ٦٦ی لە ١٠٠ وەرگرتووە بەپێی ٧ پێداچوونەوە، کە بە «پێداچوونەوەی گشتی قایلکەرانە» دادەنرێن.[٢٣]

کریستن باڵدوینی ئینتەرتەینمێنت ویکڵی پلەی 'B'ی دایە زنجیرەکە و لەبارەیەوە نووسی، «لە ھەموو بەلاڕێدادانەکان، ھەڵبژاردە گەمژانەکانی کەسایەتییەکان، دوورخستنەوە دوورودرێژە خەوناوییەکاندا، ھەڵوەشاندنەوەکە منی دەقەبڵاند—و، بێگومانیش، نیشتبوومیەوە لەسەر بەدبەختیی ھەموویان.»[٢٤] لە پێداچوونەوەی کورتە زنجیرەکەدا بۆ ڕۆڵینگ ستۆن، ئالان سپینوۆڵ ٢ی لە ٥ ئەستێرەدا دایێ و ووتی، «ھەمووی زۆر دووبارەیە، وەک ئەوەێ وەشانێکی دوورودرێژی نیوە بودجەی نەوەدەکان کە لە ڕۆڵگێڕانی کیدمن و گرانت بێت لە پلەی بەرزی ڕێزداری ناوبانگیاندا.»[٢٥]

ھەڵسەنگاندنەکان

ژ.ناوی زنجیرەڕۆژی پەخشڕێژەی
(18–49)
بینەر
(ملیۆن)
تۆمارکەری ڤیدیۆی دیجیتاڵی
(18–49)
بینەرانی تۆمارکەری ڤیدیۆی دیجیتاڵی
(ملیۆن)
کۆی گشتی
(18–49)
کۆی گشتی بینەران
(ملیۆن)
1"ھەڵوەشاندنەوەکە"٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠٠.٠٨٠.٦٧٦[٢٦]TBDTBDTBDTBD
2"ونبوونەکە"١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠٠.٠٧٠.٧٩٩[٢٧]TBDTBDTBDTBD
3"ھیچ ئازارێک مەگەیەنە"٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠٠.١٢٠.٨٩٩[٢٨]TBDTBDTBDTBD
4"ھیچ خراپەیەک مەبینە"١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠٠.١٥١.١٢٢[٢٩]TBDTBDTBDTBD
5"تاقیکردنەوە بە شێتگیری"٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠٠.١٤١.٢٧٧[٣٠]TBDTBDTBDTBD
6"ڕاستییە خوێناوییەکە"٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.٢١.٨١١[٣١]TBDTBDTBDTBD

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان