جلی کوردی
جل و بەرگی ڕەسەنی گەلی کورد
جلی کوردی ئەو جلوبەرگەیە کە تایبەتە بە نەتەوەی کورد و بەشێکی سەرەکیی کولتوری کوردییە. جلی کوردی لەڕووی شێواز و پۆشینەوە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تری کوردستان جیاوازە. لە پەیدابوونی کولتوری جلوبەرگی کوردی تا ئێستا گۆڕانکاری بەسەر شێوەکەی ھاتووە بەڵام مۆرکی نەتەوەیی پاراستووە و توانیویەتی تا ئەمڕۆ بەزیندوویی لەنێو کوردان بمێنێتەوە.
جۆر و جوانکارییەکانی جلی کوردی
- جلی پیاوان
- ڕانک و چۆغە (چۆخە)
- کەوا پانتۆڵ
- کر، شاڵ و شەپک
- کورتەک و شەرواڵ
- ھێلەک، ئێلەک
- کراس، قەمیس
- فەقیانە، لەوەندی، ئەنگوچک
- جلی خەبات
- پێشمەرگانە
- لەشکری
- جوانکاری (ئێکسسوار)
- پشتێن
- کڵاش
- کڵاو
- مشکی
- جامانە، جەمەدانی، پووشی
- پوزەوانە (گۆرەوی کورد)
- تەسبیح
- شمشێر، خەنجەر
- جلی ژنان
- کراس
- فەقیانە، لەوەندی، ئەنگوچک
- کەوا، کەوێ، کورتەک
- ھێلەک، ئێلەک، سوخمە
- سەڵتە
- فیستان
- خەفتان
- چەفتە، دەسماڵ
- کۆڵوانە، چارۆگە
- دەلینگ، شەرواڵ، دەرپێ
- ژێرکراس، بن کراس
- جوانکاری (ئێکسسوار)
- سەر و بەست (لاگیرە و پڵپڵ و لەرزانە)
- شەدە
- سەروێن
- کۆفی
- کڵاوی چنراو و ڕازێندراوە
- ھەوری (سرکەیی)
- شیتەک
- پشتوێن، پشتێن
- گوڵ یەخە (حەت حەتۆکە)
- گۆبەرۆک
- تاسی زێڕ
- گوڵنکە
- دەسرۆک
ڕۆژی جلوبەرگی کوردی
لە ھەرێمی کوردستان ڕۆژێک تایبەت کراوە بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی. ڕۆژەکە بە ١٠ی ئازار يان ۱۰ مانگی ۳ ھەموو ساڵێکە، کە ئەوەش لەسەر خواستی کەسەکە دەمێنێتەوە و بەئازادانە دەیپۆشێت، ئەو ڕۆژە زۆربەی خوێندنگا و کۆلێژ و دامودەزگا حکومی و تایبەتییەکان دەگرێتەوە.
پێشانگا
- ژنە کوردێکی باکوری کوردستان لە وان بە جلی کوردی ساڵی ١٩٧٣
- یەکێک لە جلوبەرگە کۆنەکانی ناوچەی ھەورامان
- لە ڕاستەوە: جلی ژنانەی موکریانی، قاتی پیاوانە، جلی ژنانەی گەرمیانی
- دوو ژنی کورد، جلی کوردییان پۆشیوەدوو ژنی کورد، جلی کوردییان پۆشیوە
- جلی ژنێکی کوردی خۆراسان.
- جلی هەوریی ئەوڕۆیی ژنێکی کوردی ڕۆژهەڵات.
- تابڵۆ فەڕشی ژنێکی کورد لە موکریان، سەدەی شانزەی زایینی
- کوردانی بادینی لە زاخۆ، 1927ز
- پیاوێکی هۆزی مەلەکشایی لە پارێزگەی ئیلام
- پیاوێکی کوردی کورمانج، 1880ز
- جلوبەرگی پیاوێکی کورد لە هۆزی سەنجاوی
- جلوبەرگی ژنانی کوردی ڕۆژهەڵات
- ژنانی کوردی کورمانجی خۆراسان لە کاتی ڕێوڕەسمی غونچە بڕان
- پۆشاکی کوردیی سەنجاوی و گۆرانی، مۆزەخانەی کرماشانپۆشاکی کوردیی سەنجاوی و گۆرانی، مۆزەخانەی کرماشان
- پۆشاکی کوردانی گێڵانی غەرب، مۆزەخانەی کرماشانپۆشاکی کوردانی گێڵانی غەرب، مۆزەخانەی کرماشان
- جلی پیاوانەی هەورامان
- پیاوێکی کوردی گۆرانی، 1975زپیاوێکی کوردی گۆرانی، 1975ز
- نەورۆزی بێساڕان، 2017
- جلوبەرگی کوردانی لەک
- جلوبەرگی کوردانی جاف
- جلوبەرگی کوردیی فەیلی
- جلوبەرگی ژنانەی کوردیی لوڕی(مەمەسەنی و بوێر ئەحمەدی)
سەرچاوەکان
🔥 Top keywords: دەستپێکتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدجەزائیرمێژووی کوردپیرەمێردشاڵاوی ئەنفالھێمنقوزتۆپی پێدیموکراسیتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانکوردستانوتووێژ:دەستپێکدادپەروەریقازی محەممەدویکیپرۆژە:زانیاریدانەکانکیمیابارانی ھەڵەبجەسەڵاحەددینی ئەییووبینالیھەرێمی کوردستانبالەزانستگۆڕەپان و مەیدانڤیتۆریۆ پۆپسۆنەتەوە یەکگرتووەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەکوردسلێمانیپەندی پێشینانمەلا مستەفا بارزانیکۆمپیوتەرویکیپیدیا:سەبارەتمێشکعێراقھەولێرویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاتۆپی دەست