ما شۆوژێن
ما شۆوژێن[١] (بە چینی: 馬守真، لەدایکبووی ١٥٤٨ – مردووی ١٦٠٤) ھەروەھا وەک ما سیانگلان (بە چینی:馬湘蘭، بە مانای گوڵی «ئۆرچیدی دەریای سیانگ» دێت) وێنەکێش و شاعیر و ئاواز دانەرێکی بەناوبانگ بوو لە کۆتایی سەردەمی ئیمپراتۆریەتی مینگ.
ما شۆوژێن | |
---|---|
馬守真 | |
لەدایکبوون | ١٥٤٨ نانجینگ، چین |
مەرگ | ١٦٠٤ |
ناوەکانی تر | ما سیانگلان، یوێ جیاوۆ |
پیشە | ھونەرمەند، شاعیر |
ڕۆمانس لەگەڵ وانگ ژیدێنگ
ما شۆوژێن وانگ ژیدێنگ پەیوەندییەکی خۆشەویستی ھەبوو لەگەل یەکتر، کە ھەستەکانیان بۆ یەکتر دەردەبری لە ڕێگەی نووسینی نامە بۆ یەکتر و کێشانی چەندین و وێنە و نووسینی چەندین پارچە شیعر بۆ یەکتر یەکێک لە بەسەرھاتە کۆکراوە بەناوبانگەکانیان گوڵە نێرگز و بەردە کە تیابووی دوو وێنە و شیعرێکە، کاتێک ما لە ١٥٩١ شیعرەکانی بڵاوکردەوە وانگیش پێشەکی بۆ شیعرەکان نووسی. لە بۆنەیەکدا ما چوو سەردانی وانگ بکات لە ماڵەوە دەرچوو و بەبەلەمەکەی لەگەل گرووپێکی میوزیک بۆ ماڵی وانگ تا ٧٠مین ساڵیادی لەدایکبوونی بگێرێت دواتر و دوای تێپەربوونی کەمێک کاتی تر وانگ نەخۆش کەوتوو و بەئارامی کۆچی دوایی کرد، دوای مردنی وانگ چەندین پارچە نووسینی دەربڕینی سۆز و خۆشەویستی بۆ ما نووسی.
وێنەکێشان و شیعر
وەک وێنەکێشێک بەناوبانگە بە کێشانی وێنەی سروشت، گوڵی ئۆرچید،[٢] داری بامبو + خۆشنووسی[تێبینی ١] لەگەل وێنەکێشی ما بەھرەدار بوو لە نووسینی شیعر، ئاوازدانان، دراما-دانان، ئەو وێنانەی کە ئەمرۆ لەوەوە ماونەتەوە بریتین لە وێنەکانی سروشت، وێنەکانی گوڵی ئۆرچید، وێنەی بامبو، و لەبەر ئەوەشی کەسێکی کۆمەڵایەتی بوو، لەوانەیە وێنەکانی خۆی وەک دیاری بەخشیبێت لە بۆنەکان.[٣]
پێرستی کارەکان
- گوڵە ئۆرچید و داری بامبو، لە ڕێگەی مەرەکەب لەسەر وەرەقەی زێڕی، لە کۆکراوەی مۆزەخانەی کۆشک[٤]
- گوڵە ئۆرچید، بامبو، بەرد، (فێنککەرەوەی دەست)[تێبینی ٢] لەسەر وەرەقەی زێڕی، لە کۆکراوەی مۆزەخانەی کۆشک[٥]
- گوڵە ئۆرچید، داری بامبو، بەرد (لولپێچی دەست)[تێبینی ٣]مەرەکەب لەسەر وەرەقەی زێڕی، کۆکراوەی مۆزەخانەی کۆشک[٦]
- گوڵی ئۆرچید و بەرد، وێنەی ھەڵواسراو، مەرەکەب لەسەر پەڕە، لە مۆزەخانەی ھونەری ئۆنلاین[٧]
پێشانگا
- ما شۆوژێ، گوڵی ئۆرچید و بەرد، لە ١٥٧٢، مۆزەخانەی ھونەری
- ما شۆوژێن، گوڵی ئۆرچید، لە ١٦٠٤، پێشانگای ھونەری زانکۆی یالێ
ئەمانەش ببینە
- Weidner, Marsha; et al. (1988). Views from Jade Terrace: Chinese Women Artists 1300–1912. Indianapolis and New York: Indianapolis Museum of Art and Rizzoli. pp. 72-81.
تێبینییەکان
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
- کۆکراوەی مۆزەخانەی کۆشک
- Art Net (وێبگەیەکی ھونەری)
- کۆکراوەی مۆزەخانەی ھونەری