نوێژی تەراویح
نوێژی تەراویح (بە عەرەبی: صلاة التراویح) شەونوێژێکە لە مانگی ڕەمەزان دەکرێت. لە ١١ ڕکات پێکھاتووە. لەدوای نوێژی خەوتنانەوە دەست پێ دەکات تا بانگی بەیانی. نوێژی تەڕاویح ٨ ڕکات دوو دوو دەکرێت، سێ ڕکاتیش نوێژی ویتر لە کۆتاییدا دەکرێت.
حوکمی نوێژی تەڕاویح
حوکمی ئەم نوێژە سوننەتە و لە ڕەمەزاندا دەکرێت.[١]
لە ڕابردوودا
سوننەکان
نوێژی سوننەتی تەراویح لە داب و نەریتدا ھاتووە و ناوچە بەناوچە ئەم سوننەتە بڵاوەیکردوە و بە قیام الیل واتا وەستان لە شەوی ڕەمەزاندا دەناسرێت، ھەندێک لە موسڵمانانی سوننە نوێژی تەراویح بە سوننەت دەزانن و پێیان وایە تەراویح نوێژێکی ئارەزوومەندانەیە و ھەرکەس ئازادە لەکردن و نەکردنی و دەشتوانرێت لە ماڵەوە ئەنجام بدرێت یاخود لە شوێنی کۆبوونەوەی موسوڵمانان (مزگەوت)، بەپێی ئەم نەریتە پێغەمبەر محەممەد پەیامبەری ئیسلام، سەرەتا و بە کورتی لە مانگی ڕەمەزاندا نوێژی تەراویحی دەکرد، بەڵام ئەو کارەی لە خەمی خۆی دوورخستەوە و ھەرگیز بەکەسی تری نەوتووە کە ئەو نوێژە بکرێت یان نەکرێت، بەڵام دوای ھاتنی عومەری کوڕی خەتتاب خەلیفەی موسوڵمانان، نوێژی تەراویحی بە کۆمەڵی ھێنایەوە مزگەوتەکان و بە سوننەت لە پێنووس درا[٢].
شیعەکان
تەراویح بە داھێنراو (بیدعە) دەزانرێت و بە پێویستی نازانن، لەدوای مردنی پێغەمبەر محەممەد لەلایەن عومەری کوڕی خەتتابەوە بەپێی قسەی خۆیان بڵاوبووەتەوە کە بیدعەیە[٣].