شەڕی دمدم
ئامرازەکان
گشتی
چاپکردن/ھەناردەکردن
45°10′15.08″E / 37.3601278°N 45.1708556°E / 37.3601278; 45.1708556
ئابڵوقەی دمدم | |||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| |||||||||
شەڕکەرەکان | |||||||||
میرنشینی برادۆست | سەفەوییەکان | ||||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||||
ئەمیر خانی لەپ زێڕین | حاتم بەگ ئاردوبادی |
شەڕی دمدم یان شەڕی قەڵای دمدم ئەو شەڕە بوو کە لە نێوان سەفەوییەکان و کوردانی ھۆزی برادۆستی سوننەکان ڕووی دا. شەڕەکە لە تشرینی دووەمی ١٦٠٩ زایینی دەستی پێکرد وە لە ھاوینی ساڵی ١٦١٠ کۆتایی ھات، بەپێی سەرچاوەکان شەڕەکە لە ناوچەی برادۆست لە دەریاچەی ورمێ ڕووی داوە، لە بەرەی کوردەکان ئەمیر خانی لەپ زێڕین سەرکردە بووە کە سەرکردایەتی ڕاپەڕینی برادۆستی کردووە، و لە دژی ئەوانیش شا عەباسی سەفەوی و حاتەم بەگ سەرکردەی بەرەی سەفەوییەکان بوون تا ئێستاش ھیچ سەرچاوەیەکی زانستی ئاماری کوژراوانی شەڕەکەی نەسەلماندووە.
بە درێژایی سەدەی ١٧ شا و پادشا سەفەوییەکانی ئێران ڕێوشوێنی توندیان گرتووەتە بەر لە دژی ھۆزە کوردە ئازادیخوازەکان لە بەشی ڕۆژاوای وڵاتەکە. شا عەباسی یەکەم، بیری لەوە دەکردەوە کە ئایا سەرکوتکردن باشترە یان گفتووگۆ و ئاشتی لە نێوان کورد و تورکماندا بپارێزێت. خانی لەپ زێڕین، فەرمانڕەوای میرنشینی برادۆست، کە قەڵای دمدمی لە نزیک ڕۆژاوای دەریاچەی ورمێ دروستکرد و لە دژی سەفەوییەکان وەستایەوە، بووە بەھۆی دروست بوونی ململانێیەک لە نێوان سەفەوی و کوردەکان.[١]
باسی مێژوویی بەڵگەدار ھەیە سەبارەت بە گەمارۆیەکی درێژخایەن لە ساڵی ١٦٠٩ تا ١٦١٠ لە نێوان کورد و سەفەوییەکان. کورد لە ڕووی ژمارەیی و پێشکەوتووییەوە لە دۆخێکی خراپدا بوو، بەڵام توانی سەنگەرەکانی بە پتەوی بھێڵێتەوە و بۆ ماوەیەکی درێژ بەرگری بکات؛ دوای گەمارۆدانەکە کە نزیکەی ساڵێکی خایاند، وەزیری باڵای سەفەوییەکان، حاتم بەگ ئاردوبادی، قەڵاکەی گرت و سەربازگە و پارێزەرانی قەڵا کوردییەکەی کۆمەڵکوژ کرد.[٢]
دمدم لە ئەدەبیاتی کوردی لەبەرھەمی چەندان نووسەر ڕەنگی داوەتەوە بەتایبەتی نووسەرەکانی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو بۆ نموونە: