ئانتۆنیۆ کۆنتی

یاریزان و ڕاهێنەری تۆپی پێی ئیتاڵی

ئانتۆنیۆ کۆنتی (گۆکردنی ئیتاڵی: [anˈtɔːnjo ˈkonte];[٤][٥]؛ لە دایکبووی ٣١ی تەممووزی ١٩٦٩) یاریزان و ڕاهێنەری پیشەیی تۆپی پێی ئیتاڵی یە.

ئانتۆنیۆ کۆنتی
20150616 - Portugal - Italie - Genève - Antonio Conte
کۆنتی لە ساڵی ٢٠١٥
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواوئانتۆنیۆ کۆنتی[١]
ڕێکەوتی لەدایکبوون٣١ی تەممووزی ١٩٦٩[٢]
شوێنی لەدایکبوونلێچێ، ئیتاڵیا
باڵا١،٧٨م[٣]
جێگای یاریکردنناوەڕاست
زانیاریی یانە
یانەی ئێستاتۆتنھام (ڕاهێنەر)
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکانیانەکانیاری(گۆڵ)
١٩٨٥-١٩٩١لێچێ٨١(١)
١٩٩١-٢٠٠٤یوڤێنتوس٢٩٦(٢٩)
سەرجەم٣٧٧(٣٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
١٩٩٤-٢٠٠٠ئیتاڵیا٢٠(٢)
ڕاهێنەرایەتی
٢٠٠٦ئارێزۆ
٢٠٠٧ئارێزۆ
٢٠٠٧-٢٠٠٩باری
٢٠٠٩-٢٠١٠ئاتەلەنتا
٢٠١٠-٢٠١١رۆبور سیێنا
٢٠١١-٢٠١٤یوڤێنتوس
٢٠١٤-٢٠١٦ئیتاڵیا
٢٠١٦-٢٠١٨چێڵسی
٢٠١٩-٢٠٢١ئینتەر میلان
٢٠٢١-تۆتنھام
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).

کۆنتی وەک یاریزانی ناوەڕاست یاری دەکرد، و کاروانی وەرزشی لە یانەی لێچی ناوخۆیی دەستپێکرد، و دواتر بووە یەکێک لە کاریگەرترین و باشترین یاریزانەکان لە مێژووی یوڤێنتوس. سەرکردایەتی یانەکەی کرد و نازناوی چامپیۆنزلیگ، جگە لەوە پێنج نازناوی سێریا ئەی بە دەست هێنا لە نێوان نازناوەکانی تر.[٦] هەروەها یاری بو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئەنجامداوە، و بەشداری جامی جیهانیی فیفای ١٩٩٤ و یۆرۆی ٢٠٠٠ کردووە، کە لەهەر دوو جاردا ئیتالیا بە پلەی دووەم کۆتایی پێ هێنا.

لە ساڵی 2006 دەستی بە ڕاهێنەرایەتی کرد، و بووە هۆی بردنەوەی سێریا بی بۆ یانەی باری، و سەرخستنی یانەی سیێنا لە هەمان خول دوای دوو ساڵ. لە ساڵی ٢٠١١ دەستی بە ڕاهێنەرایەتی یانەی یوڤێنتوس کرد، و سێ نازناوی خولی ئیتاڵی یەک لەدوای یەک بەدەست هێنا، و لە ساڵی ٢٠١٤ بەرپرسیاریەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیای گرتە ئەستۆ تا یۆرۆی ٢٠١٦. دوایی بووە ڕاهێنەری چێڵسی و سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بردنەوەی پریمەرلیگ لە یەکەم وەرزی،[٧] لە وەرزی دووەمی لە گەڵ یانەی چێڵسی FA cupی بەدەست هێنا. لە ساڵی ٢٠١٨ کۆنتی لە ڕاهێنەرایەتی یانەی چێڵسی لادرا، و دوای یەک ساڵ ڕووی کردە یانەی ئینتەر میلان.[٨] و لە دووەم و کۆتا وەرزی لەگەڵ ئینتەر خولی ئیتاڵی بەدەست هێنا.

کۆنتی بووە هۆکاری دووبارە بڵاوکردنەوەی پێکهاتەی 3-5-2 دوای ئەوەی، کە بەکارهێنانی زۆر سنوورداری بە خۆیەوە بینی لە سەرەتای دەرکەوتنی لە جامی جیهانیی فیفای ١٩٩٠.[٩]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان