دەروازە:وەرزش

وەرزش چییە؟

 تۆپی پێی ئەمریکی • تۆپی پێ • وەرزش • تۆپی پێی ئوسترالی • بەدمینتۆن • بەیسبۆڵ • تۆپی سەبەتە • تۆپی پێی کەنەدی • وەرزشە کەنەدییەکان • شەتڕەنج • تۆپی پێی کۆلێج • کریکێت • وەرزشی دووچەرخە • شمشێربازی • خلیسکێنەی سەر سەھۆڵ • ڕاوەماسی • فۆرمولا یەک • گۆڵف • جیمناستیک • یاری سەر بەفر • ئەسپسواری • ھونەرە جەنگییەکان • ماتۆڕسواری • یارییەکانی ئۆڵمپیک • پارئۆڵمپیک • ڕەگبی • یەکێتیی ڕەگبی • کەشتیوانی • سنوکەر • مەلەوانی • تێنس یارییە ئاوییەکان


کۆمەڵێک تۆپی جیاواز کە لە وەرزشە جیاوازەکاندا بەکاردێن

وەرزش پێکدێت لە کۆمەڵە یاری یان وازیەک کە بەکۆمەڵ دەکرێت یان جووت یان تاک . ھەندێک وەرزش دەکەنە پیشەی خۆیان و ھەندێک بۆ جوانی و ڕێکی لەش و تەندروستی دەیکەن و ھەندێکیش بۆ کات بەسەربردن دەیکەن. بە سەدەھا وەرزش لە جیھاندا ھەن کە ھەر لە وەرزشی تاکەکەسییەوە تا دەگاتە ئەو وەرزشانەی کە زیاتر لە سەد کەس بەشدارییان تێدا دەکەن بە شێوەی ھەڵبژاردە و کۆمەڵ یان پێشبڕکێ. لە بەناوبانگترین ئەو یاریانە بریتین لە تۆپی پێ، تۆپی باسکە، مەلەوانی، کاراتێ، زۆرانبازی و تێنس و ڕەکبی و ھۆکی و پێشبڕکێی ئۆتۆمبێڵ و پاسکیل سواری و ئەسپ سواری و بالە و بەرزکردنەوەی قورسایی ھتد...

وەرزش بە گشتی بەوە دەناسرێتەوە کە چەندان جووڵەی فیزیایی تێدا ئەنجام دەدرێت.وەرزشەکان ھەموویان بە چەندین یاسا و ڕێنمایی بەڕێوەدەچن ئەویش بۆ ئەنجامدانی پێشبڕکێیەکی دادپەروەرانەیە. وە ھەروەھا ڕێ خۆشکەرە بۆ بەشداربوو کە سەرکەوێت بۆ بردنەوەی خەڵات.

زیاتر...


ھەنووکە ٤٬٢٦٤ وتار لە دەروازەی وەرزشدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

یاری نێوان دوو یاریزان
یاری نێوان دوو یاریزان

تایکواندۆ (بە ئینگلیزی: Taekwondo ،Taekwon-Do ،Tae Kwon Do؛ بە ھانگۆل: 태권도؛ بە ھانجا: 跆拳道)، ھونەرێکی جەنگی کۆرییاییە، دەرکەوتوو بەر لە ٢٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا، لە ئێستادا تایکواندۆ لە زۆربەی وڵاتانی جیهان هەیە و گەشەیکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، سەرەرای ئەمەش تایکواندۆ بە یاریەکی بەهێز و سەرکەوتوو دادەنریت لە جیهان، تایکواندۆ کەوا لەمرۆڤ دەکات، بتوانێت زاڵ بێت بەسەر ھەموو کۆسپ تەگەرەکان، ‌لە کاتی بەرگری لەخۆکردن و ھێرشبردنە سەردوژمنان، خەلکی کۆریا توانیان ئەم یاریە بەرەو پێش ببەن لە ساڵانی ١٩٤٠ـەکان و ١٩٥٠ـەکان بەھۆی زۆری شەڕەکان و گرانی ژیان لەناو گیاندارە مەترسیدەرەکان، بیریان کردەوە بۆ دروستکردنی یاریەک بۆ خۆپاراستن لێیان، بە درێژایی ژیان توانیان ئەم ھونەرە بکەن بە یاریەکی ئۆڵۆمپی لە ساڵی ٢٠٠٠ لە سیدنی بەڕێوەچوو، تایکواندۆ بە بڵاوترین هونەری شەڕکردن ئەژمێردرێت لە جیهاندا، نمونەی زۆری تایکواندۆ لە وڵاتانی جیهان هەیە وەک :ئەمریکا و کەنەدا و رووسیا و بەرازیل و ئینگلترا و ئێران و تایوان و ئوستورالیا و و تورکیا و میسر و عیراق هتد...بە گشتی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، لە هەمان کاتدا لە کوردستان تایکواندۆ هەوادار و بینەرێکی زۆری هەیە،نموونەی ئەمانە: (قوتابخانەی تایکواندۆی هەولێر) و (تایکواندۆی یانەی وەرزشی بروسک).

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

یاریکەری تێنسی سەرزەوی بۆ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕافایل نادال

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دۆس سانتۆس ئاڤیێرا ٥ی شوبات ١٩٨٥ لە شاری (مادەیرا) لە وڵاتی پورتوگال لە خێزانێکی ھەژار کە باوکی باخەوان بووە و دایکیشی چێشتی بۆ ماڵان لێناوە لەدایک بووە، ئەو ئێستا یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پرتوگال و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەکات کە پێشتر یاری بۆ یانەکانی لشبۆنەی پرتووگالی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیسی کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە یاری بۆ ھەڵبژاردەکەی دەکات. و لە ئێستادا ئاڕمی کاپتنی ھەڵبژاردەکەی لە دەست گرتووە، ئەو یەکێکە لە بەنرخترین یاریزانانی جیھان. ئەو کاتەی لەیانەی مانچستەر یونایتدی ئنگلیزیچی ڕووی کردە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بەبڕی ٨٠ میلیۆن پاوندی ستەرلینگی £ کە دەکاتە نزیکەی ٩٤ میلیۆن یۆڕۆ € یان ١٣٢ میلیۆن دۆلار لەساڵی ٢٠٠٨ ئەو کاتەی لە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی یاری دەکرد بوو بە باشترین یاریزانی جیھان.

ڕۆناڵدۆ لە گەرەکی سان ئەنتۆنیۆ لە شاری فونچال سەر بە پارێزگای مادەیرا لە دایک بووە. ھەروەھا دوو خوشکیشی ھەیە بە ناوەکانی (ڕۆیاڕ و لییانا) ئەو بچوکتری مندال بووە لە ناو خێزانەکەیدا. ڕۆناڵدۆ لەسەر ناوی سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆنالد ڕیگان کە باوکی ڕۆناڵدۆ زۆر پێی سەرسام بوو ناو نراوە.لە تەمەنی منداڵیدا، جارێکیان سەری مامۆستاکەی بە کورسی شکاند


زیاتر...

وتەی ھەڵبژێردراو

«خودا گەورەترینە، منیش گەورەترین بۆکسۆر»

محەممەد عەلی کلای

پۆلەکان

بابەتەکان

تۆپی پێپاڵەوانیەتییەکانیارییەکانی ھێزیارییە ئۆڵۆمپییەکان


ھونەرەکانی جەنگیاریزانانیارییە ئێلەکترۆنییەکانڕێکخراوەکان
Source




ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان


پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان