ئیکلیپس

ئیکلیپس (بە ئینگلیزی: Eclipse) ژینگەیەکی کۆدنووسینە کە بۆ کۆدکردن و بەرنامەکردنی کۆمپیوتەری بەکاردێت.[١] پێکھاتووە لە شوێنێکی پەرەپێدان و توانای زیادکردنی زیادکراوی ھەیە بۆ دەستکاریکردنی ژینگەی کۆدنووسینەکەت. ئیکلیپس دووەم بەربڵاوترین ژینگەی کۆدنووسینە بۆ پەرەپێدانی بەرنامە بە زمانی جاڤا، و ھەتاوەکوو ٢٠١٦ بەربڵاوترین بوو.[٢] ئیکلیپس زۆرتر بە جاڤا نووسراوە و بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی جاڤا بەکاردێت،[٣] بەڵام دەتوانرێت بۆ ھەر یەک لە زمانەکانی تر بە بەکارھێنانی زیادکراو بۆ ژینگەکەت بەکاربھێندرێت، کە پێکھاتووە لە زمانەکانی وەکوو سی شارپ، پایتۆن، پێرڵ، جاڤاسکریپت جولیا،[٤] ڕووبی و زۆری تر.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان