جاڤا (زمانی بەرنامەسازی)
جاڤا (بە ئینگلیزی: Java) زمانێکی بەرنامەسازیی ئاست بەرزە.[٢] جەیمس گۆسلینگ کە لە کۆمپانیای سەن کاری دەکرد دایھێنا. ساڵی ١٩٩٥ کۆمپانیای سەن یەکەم وەشانی جاڤای بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ کۆمپانیای ئۆڕاکڵ پاش کڕینەوەی سەن (لە ڕێکەوتی ٢٧/١/٢٠١٠ دا)، بۆتە خاوەنی ئەم بەرھەمە و سەرپەرشتی تەواوی دەکات. دوا وەشانی (Java 8) لە ١٨/٣/٢٠١٤ دا بە فەرمی ڕاگەیەنرا.
داڕێژەر | جەیمس گۆسلینگ |
---|---|
پەرەپێدەر | سەن مایکرۆسیستمز (ئێستا خاوەنی ئۆراکڵ) |
یەکەم دەرکەوتن | ٢٣ی ئایاری ١٩٩٥[١] |
مۆڵەت | GNU General Public License |
پاشگری پەڕگە | .java, .class, .jar |
وێبگە | oracle |
جاڤا زۆرینەی ڕێساکانی لە زمانەکانی C و ++C وەرگرتووە. ھاوکات نواندنی تەنەکان Object Oriented بەشێوەیەکی ئاسانتر جێبەجێ دەکات.
وەشانەکانی جاڤا
وەشان | ساڵ |
---|---|
JDK Beta | ١٩٩٥ |
JDK 1.0 | ١٩٩٦ |
JDK 1.1 | ١٩٩٧ |
J2SE 1.2 | ١٩٩٨ |
J2SE 1.3 | ٢٠٠٠ |
J2SE 1.4 | ٢٠٠٢ |
J2SE 5.0 | ٢٠٠٤ |
Java SE 6 | ٢٠٠٦ |
Java SE 7 | ٢٠١١ |
Java SE 8 | ٢٠١٤ |
بەکارھێنانەکانی جاڤا
جاڤا لە زۆرێک لە بوارەکانی پەرەپێداندا بەکار دەھێنرێت. یەکێ لەو بوارانە مۆبایلی ئاندرۆیدە کە ھەرچەن ناوکەی لینوکس بەکار ئەھێنێت، بەڵام ڕواڵەت و تەواوی پرۆگرامەکانی بە جاڤا نوسراون. ھەروا لە بواری وێبیشدا Java Servlet ڕێگای نوسینی سکریپتە و لەسەر ڕاژەکاری TomCat و ڕاژەکاری دیکە چارەسەر ئەکرێت. جاڤا ھەروەھا لە بواری داتای گەورە BigDataشدا بە بەربڵاوی بەکاردێت بۆ نمونە Hadoop بە جاڤا نوسراوە.[٣]
نمونەی "Hello world"
نمونەی پرۆگرامی تەقلیدی سڵاو جیھان! ("Hello World!") دەکرێ بە جاڤا ئاوا بنوسرێت:[٤]
class HelloWorldApp { public static void main(String[] args) { System.out.println("Hello World!"); // Prints the string to the console. }}