ئەبراھام مینتچن


ئەبراھام مینتچن (٤ی نیسانی ١٨٩٨ – ٢٥ی نیسانی ١٩٣١)یەکێک بوو لە نیگارکێشە سەرەکییەکانی پەیوەست بە «دەربڕینی دەروونی ھونەرمەندان» کە بە قوتابخانەی پاریس ناسراوە.[١] نیگارکێشێکی جوولەکە بوو، لە شاری کیێڤ لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٢٥ ڕۆیشتووە بۆ پاریس،[٢] کارە ھونەرییە ناسراوەکانی زیاتر لەکاتێکدا بەرھەم ھێنراون کە لە پاریس و لا گاردێ بووە، لە نێوان ساڵانی ١٩٢٦ بۆ ١٩٣١.

ئەبرەھام مینتچن
لەدایکبوون٤ی نیسانی ١٨٩٨
مەرگ٢٥ی نیسانی ١٩٣١
نەتەوەفەڕەنسی
پەروەردەکولێژی ھونەریی کیێڤ
ناسراوە بەپیرۆ و ھارلیکوین لە تابلۆکانیدا
چەشندەربڕینگەرایی (دەروون دەربڕین لە ھونەردا)، کوبیزم
بزاڤقوتابخانەی پاریس

بەناوبانگە بە تابلۆی زیندوو کە زۆرجار پەندیشی تێدا دەردەکەوێت. کارەکانی دەتوانرێت پەیوەندییان بە دەربڕینگەرایییەوە ھەبێت.[٣][٤]

سەرەتای ژیان

فیل دی لویس مانتۆ (زەیتی کانڤاس) ئەمە، چڕی کارە ھونەرییەکانی مینچن نیشان دەدات.

مینتچن لە شاری کیێڤ لەدایکبووە و لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا شاگردی زێڕینگەرێک بووە. لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە دەستی بە نیگارکێشان کردووە و لە کۆلێژی ھونەری کیێڤ خوێندوویەتی.[٥] دواتر لە ساڵی ١٩٢٣ ئوکراینای بەجێھێشت و بەرەو بەرلین دەڕوات. لە بەرلین دیزاینی سێت و جلوبەرگی بۆ شانۆی جوولەکەکان کردووە. لە کاتی یەکەم پێشانگایدا لە بەرلین کارە ھونەرییەکانی بە شێوازێکی نزیک لە کوبیزم نمایش کرد.[٦][٧][٨]

بەستەرە دەرەکییەکان

سەرچاوەکان