ئەبوو عوبەیدە
ئەبوو عوبەیدە (بە عەرەبی: أبو عبيدة) کونیەی وتەبێژی فەرمی کەتیبەکانی شەهید عیزەدین قەسام باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسە.[١] بەیەکێک لەیەکەمین داواکراوەکانی لیستی تیرۆرکردنی ئیسرائیل دادەندرێت بەهۆی کاریگەری لە چەسپاندنی شەڕی دەروونی و ڕاگەیاندنی نێوان حەماس و ئیسرائیل. بە ئەبوو عوبەیدە ناو دەبرێت وەک خۆشەویستیەک بۆ ئەبوو عوبەیدەی جەراح.
ئەبوو عوبەیدە | |
---|---|
نەتەوە | عەرەب |
پیشە | وتەبێژی کەتیبەکانی شەهید عیزەدین قەسام |
ڕێکخراو | حەماس |
ئایین | ئیسلام |
وێبگە | https://alqassam.ps/arabic/ |
دەرکەوتنەکان
بۆ یەکەم جار ساڵی ٢٠٠٦ لەسەر شاشە دەرکەوت بۆ ڕاگەیاندنی دەستگیرکردنی گلعاد شالیت لەلایەن کەتیبەکانی قەسام، و لەو کاتەوە ناسنامەکەی نەزاندراوە. لە گۆنگرەی ڕۆژنامەوانی، لە مزگەوتەکانی غەززە، لەکەناڵە ئاسمانیەکان، یان لەیەکێک لە کۆڵانەکانی غەززە دەردەکەوێت.[٢] گەڕان بۆ ئەبوو عوبەیدە لە گۆگل حەوت ملیۆن ئەنجام و لە یوتیوب پەنجا ھەزار ڤیدیۆ دەدا بەدەستەوە. بەپێی ڕاپۆرتە فەلەستینیەکان کۆمەڵێکی کەم دموچاوی ئەبوو عوبەیدە دەناسن و لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەرنەکەوتوە و دەرناکەوێت،[٣] چەندین ساڵە سوپای ئیسرائیل ھەوڵدەدات دەستی پێبگات بەڵام ناسنامەکەی تاوەکو ئێستا بەنەزاندراوی ماوەتەوە. ئەبوو عوبەیدە وتەکانی بە درووشمی «ئەوە جیھادی سەرکەوتن یان شەھید بوونە» تەواو دەکات، کە عیزەدین قەسام پێش شەھیدبوونی ساڵی ١٩٣٥ ئەو درووشمەی گوتووە.
لەکاتی گرژییەکانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل ٢٠٢١
لەکاتی جەنگی شمشێری قودس لە ئایاری ٢٠٢١ ھاتنی ناوی ئەبوو عوبەیدە ئاماژەبوو بۆ ڕوودانی ڕووداوێکی گەورە، بەتایبەتی لە بەدەستھێنانی دەستکەوتێکی سەربازی بۆ بەرەنگاری فەلەستینی. ئەوەش بەھۆی ڕاستگۆیی لەباسکردنی دەسکەوتەکانی بەرەنگاری، زیانەکانی ھێزەکانی ئیسرائیل، و بوونی زیان لەڕیزەکانی بەرەنگاری فەلەستین. لەم بارەیەوە پەیامنێری سەربازی ئیسرائیل گیلی کوھین ڕای گەیاند کە جەماوەری ئیسرائیل زیاتر باوەڕ بەلێدوانەکانی وتەبێژی قەسام دەکەن وەک لێدوانەکانی وتەبێژەکانی سوپای ئیسرائیل.[٤]