ئەلفوبێی ئازەربایجانی

ئەلفوبێی ئازەربایجانی ئەلفوبێیەکی لاتینیە کە بۆ نووسینی زمانی ئازەربایجانی کەڵکی لێ‌وەردەگیرێ. ئەم ئەلفوبێیە لە ٣٢ پیت پێکھاتووە.

پیتەکان

پیتەکانی ئەلفوبێی ئازەربایجانی بریتین لە:

پیتIPAبەرامبەری کوردی
پیتIPAبەرامبەری کوردی
Aa/a/اQq/g/گ[١]
Bb/b/بLl/l/ل
Cc/dʒ/جMm/m/م
Çç/tʃ/چNn/n/ن
Dd/d/دOo/ɔ/نزیک ۆ
Ee/e/نزیک ێÖö/œ/وێ (وەکوو کــوێــر)
Әә/æ/ەPp/p/پ
Ff/f/فRr/ɾ/ر
Gg/ɡ//گSs/s/س
Ğğ/ɣ/غŞş/ʃ/ش
Hh/h/ھTt/t/ت
Xx/x/خUu/u/و (بزوێن)
Iı/ɯ/بزرۆکەÜü/y/ۊ، وی (وەکوو دویــر)
İi/i/ی (بزوێن)Vv/v/ڤ
Jj/ʒ/ژYy/j/ی
Kk/k/کZz/z/ز

لەم ٣٢ پیتە، ٨ی بزوێنن (A, E, I, İ, O, Ö, U, Ü) و ٢٤ی تریشی بێ‌دەنگن.

سەرچاوەکان