ئەنتۆنی بلینکن

سیاسەتووانی ئەمریکی

ئانتنی جۆن بلینکن (لەدایکبووی ١٦ی نیسانی ١٩٦٢) بەرپرسێکی حکوومەتی ئەمریکایە کە وەک جێگری وەزیری دەرەوە بەکاربوو لە ماوەی نێوان ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٧ و وەک جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ماوەی نێوان ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥ لە کابینەی سەرۆک باراک ئۆباما. تۆنی کە لە ئێستادا شیکەرەوەی پەیوەندییە جیھانییەکانە بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن[١] لەلایەن جۆو بایدنەوە کاندیدکراوە بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کابینەی نوێی دوای دۆناڵد ترامپ بۆ شوێنگرتنەوەی مایک پۆمپیۆ.[٢][٣]لە کابینەی بیڵ کڵینتن بلینکن لە وەزارەتی دەرەوە کاری کرد ھاوکات لەگەڵ ھەبوونی پۆست لە ستافی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی.[٤] تۆنی ھەروەھا ئەندامێکی باڵا بووە لە سەنتەری واشنتۆن بۆ توێژینەوە ستراتیژی و نێودەوڵەتییەکان لە ماوەی نێوان ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٢ و بەرپرسی ستافی دیموکراتەکان بوو لە کۆمسیۆنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە ماوەی نێوان ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٨ و ئەندامی تیمی ئۆباما/بایدن بوو لەماوەی گواستنەوەی دەسەڵات لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ بۆ کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ و ژمارەیەک پۆستی دیکە. لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٣ تۆنی وەک جێگری یاریدەدەر خزمەتی ئۆبامای کرد لەگەڵ خزمەتی وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ جێگری سەرۆک جۆو بایدن.

تۆنی بلینکن
پۆرترەیتی ڕەسمی لە ساڵی ٢٠١٥
٧١ھەم وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
دەستبەکاربوون
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
سەرۆک کۆمارجۆو بایدن
دوابەدوایمایک پۆمپیۆ
١٨ھەم جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
لە پۆستدا بووە
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧
سەرۆک کۆمارباراک ئۆباما
پێشینەولیام جۆزێف بێرنس
پاشینەجۆن سولیڤان
جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا
لە پۆستدا بووە
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ – ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥
سەرۆک کۆمارباراک ئۆباما
پێشینەدێنیس مکدەنە
پاشینەئاڤریڵ ھەینز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی جێگری سەرۆکی ئەمریکا
لە پۆستدا بووە
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣
جێگری سەرۆکجۆو بایدن
پێشینەجۆن ھانە
پاشینەجەیک سولیڤان
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوونئانتنی جۆن بلینکن
(١٩٦٢-٠٤-١٦) ١٦ی نیسانی ١٩٦٢ (تەمەن ٦٢ ساڵ)
نیویۆرک، ویلایەتی نیویۆرک، ئەمریکا
پارتی سیاسیپارتی دیموکرات
ھاوسەر(ەکان)ئێڤن ڕایەن (ھاوسەرگیری ٢٠٠٢)
خزمەکاندۆناڵد بلینکن (باوک)
ئالان بلینکن (مام)
پەروەردەزانکۆی ھارڤارد (بەکالۆریۆس لە ھونەر)
زانکۆی کۆلومبیا (بەشی یاسا)

سەرچاوەکان