باتری

پاتری، کەڵەکەکەر یان کەڵەکەکەری کارەبایی ئامێرێکە کە پێکھاتووە لە یەک یان چەند خانەیەکی کارەبایی کیمیایی کە پەیوەندی دەرەکییان ھەیە[١] بۆ کارپێکردنی ئامێرە کارەبایییەکانی وەک گڵۆپ ، مۆبایل و ئۆتۆمبێلی کارەبایی. کاتێک پاترییەک وزەی کارەبایی دابین دەکات، کۆتایی ئەرێنییەکەی کاتۆدە و کۆتایی نەرێنییەکەی ئەنۆدە.[٢] ئەو لایەی کە بە نەرێنی (-) نیشانە کراوە سەرچاوەی ئەو ئەلکترۆنانەیە کە بە بازنەیەکی کارەبایی دەرەکیدا ھەڵدەقووڵێت بۆ لای ئەرێنی (+). کاتێک پاترییەک بەستراوەتەوە بە بارێکی کارەبایی دەرەکییەوە، کارلێکی ڕیدۆکس کارلێککەرە وزە بەرزەکان دەگۆڕێت بۆ بەرھەمی وزەی کەم و جیاوازی وزەی ئازاد و وزەی کارەبایی دەگەیەنرێتە بازنەی دەرەکی.[٣] لە مێژوودا زاراوەی «پاتری» بە تایبەتی ئاماژەیە بۆ ئامێرێک کە لە چەند خانەیەک پێکھاتووە، بەڵام بەکارھێنان پەرەی سەندووە بۆ ئەوەی ئەو ئامێرانە بگرێتەوە کە لە یەک خانە پێکھاتوون.[٤]

کەڵەکەکەری وشک بە توانای جیاواز ١٬٥ و ٤٬٥ ڤۆڵت.
🔋
پاتری مۆبایلێکی زیرەک.

سەرچاوەکان