باڕبنھایمەر

باڕبنھایمەر (بە ئینگلیزی: Barbienhimer) دوای ئەوەی ڕاگەیەندرا کە دوو فیلمی گەورەی ساڵی ٢٠٢٣، باربی و ئۆپنھایمەر, ھەردووکیان لە یەک ڕۆژدا لە ئەمریکا و جیھان نمایش دەکرێن، گاڵتەجاڕی ئینتەرنێت بەم دوو ناونیشانە دەستی پێکرد بە بەراوردکردنیان لە ڕووی جیاوازی ستایل و ناوەڕۆکەوە.[١] ئەم پرۆسەیە لە کۆتاییدا بووە ھۆی دروستکردنی زاراوەی باربنھایمەر کە تێکەڵەیەکە لە ناوی دوو فیلمە.[٢] شێوازی فانتازیا کۆمیدی و دڵخۆشکەری باربی لە بەرامبەر کەشوھەوای تاریک و تەواو گەورەساڵانی ئۆپنھایمەردا، شێوازێک بوو کە ئینتەرنێتکاران نوکتەی جیاوازیان پێ دروست دەکرد.[٣][٤] ئەم ڕووداوە ئینتەرنێتییە ئیلھامبەخش بوو بۆ زۆرێک لە بینەران لە سەرانسەری جیھان بۆ ئەوەی لە یەک ڕۆژدا پشت بە پشت سەیری ھەردوو فیلمەکە بکەن. ماڵپەڕی ڤاریتی لە ڕاپۆرتێکدا باربنھایمەری بە "گرنگترین ڕووداوی سینەمایی ساڵ" ناوبردووە.[٥]

باڕبنھایمەر
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
ناونراوە لەدوایباربی، ئۆپنھایمەر
بابەتی سەرەکیباربی، ئۆپنھایمەر، double feature
ھۆکارcounterprogramming
ھاشتاگBarbenheimer، Barbieheimer، Oppenbarbie، Boppenheimer

ھەرچەندە ئەم ڕووداوە وەک گاڵتەجاڕییەک لەسەر جیاوازیی دەرەکی دوو فیلمەکە دەستی پێکرد، بەڵام ھەندێک نووسەر ئاماژە بە ھاوشێوەیی ئەو فیلمانە دەکەن؛ بۆ نموونە، ھەردوو فیلمەکە چەمکی تیۆریی ئانترۆپۆسێنی تێدەپەڕێنن، کارگێڕی ھەردوو فیلمەکە خەڵاتی ئۆسکاریان بەدەست ھێناوە، دەستەی کارگێری ھەردوو فیلمەکە ئەستێرەی گەورەن و ھەردووکیان لەلایەن کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنانی فیلمەوە بەرھەمھێنراون.[٦][٧]

دژ بە بەرنامە

ڕووداوی ئینتەرنێتی باڕبنھایمەر نموونەیەکی دژە بەرنامەیە. ستراتیژییەکی بازاڕکردن کە تێیدا ھەردوو فیلمەکە بە تەواوی جیاوازن، ھاوکات وەک فیلمێکی سەرەکی بڵاوکرێنەوە کە لە پەیوەندی بە ڕووداوەکەی باڕبنھایمەرەوە، فیلمێکی باربی بەرامبەر فیلمێکی ئۆپنیھایمەرە.[٨][٩]

بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت ئاماژەیان بە گرتنەوەی فیلمەکان کرد و لە تویتەردا میمەکانیان بڵاوکردەوە. دیزاینەرانی جلوبەرگ دەستیان کرد بە دروستکردنی کەلوپەل لەسەر بنەمای ڕووداوەکەی باڕبنھایمەر.[١٠] ھەردوولا دژ بە یەکتر میمەکان بەکاردەھێنن بە وشەکانی باربی و ئۆپنھایمەر و باڕبنھایمەر.

سەرچاوەکان