بودیزم بەپێی وڵات

ئایینی بودیزم ئایینی باڵادەستە لە بووتان، میانمار، کەمبۆدیا، هۆنگ کۆنگ،[١] ژاپۆن،[٢] تبت، لاوس، ماکاو،[٣] مەنگۆلیا، سینگاپوور، سریلانکا، تایوان، تایلەند، کالمیکا و ڤیێتنام.[٤] دانیشتوانی زۆری بودایی لە کۆریای باکوور، نیپال، هیندستان و کۆریای باشوور دەژین. ژمارەی پەیڕەوانی بودیزم لە جیھاندا بە ٤٨٨ ملیۆن[٥] یان ٤۹٥ ملیۆن،[٦]یان ٥۳٥ ملیۆن کەس[٧] مەزەندە دەکرێت، لە ساڵی ۲۰۱۰، لە نێوان ۷ تا ٨٪ی کۆی دانیشتوانی جیھان پێک دەھێنن.

ڕێژەی سەدی بۆداییەکان بەپێی وڵات بەپێی سەنتەری لێکۆڵینەوەی پیو.

چین گەورەترین دانیشتوانی بودای لە جیھاندا ھەیە، کە نزیکەی ۲٤٤ ملیۆن یان ۱٨.۲٪ کۆی دانیشتوانەکەیە.[٨]

بە پێی شیکردنەوەی دیمۆگرافی کە پیتەر ھارڤی (۲۰۱۳) بوودیەکان بەم شێوەیە دابەش کراون:[٩]

  • بودیزمی ڕۆژھەڵات (مەھایانا): ۳٦۰ ملیۆن ئەندامی ھەیە.
  • بودیزمی باشوور (تیراڤادا): ۱٥۰ ملیۆن ئەندامی ھەیە.
  • بودیزمی باکوور (ڤاجیرایانا): ۱٨.۲ ملیۆن ئەندامی ھەیە.
  • ھەروەھا حەوت ملیۆن بوودیش لە دەرەوەی ئاسیا.

سەرچاوەکان