بۆریس جۆنسۆن

سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا لە ٢٠١٩ەوە

ئەلیکساندەر بۆریس دی جۆنسۆن (بە ئینگلیزی: Alexander Boris de Pfeffel Johnson) (لەدایکبووی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٦٤) ناسراوە بە بۆریس جۆنسۆن (بە ئینگلیزی: Boris Johnson)، سیاسەتوانێکی بەریتانیە، لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٦ هەتا ٩ی تەممووزی ٢٠١٨ وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە و کۆمۆنوێلت بووە و لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٩ تا ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بوو.

بۆریس جۆنسۆن
پەنجا و پێنجەمین سەرۆک وەزیرانی بریتانیا
پێشینەتێریزا مەی
پاشینەلیز ترەس
وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە و کۆمۆنوێلت
سەرۆک وەزیرانتێریزا مەی
پێشینەفلیپ ھامۆند
پاشینەجێرمی هانت
دووەم [[سەرۆکی شارەوانی لەندەن]]
پێشینەکین لیڤینگستۆن
پاشینەسادق خان
وەزیری سێبەر بۆ خوێندنی باڵا
ڕێبەردەیڤد کامیڕۆن
پێشینەستیڤن ئۆبرێن
پاشینەڕۆب ویڵسۆن
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوونئەلیکساندەر بۆریس دی جۆنسۆن
(١٩٦٤-٠٦-١٩) ١٩ی حوزەیرانی ١٩٦٤ (تەمەن ٥٩ ساڵ)
نیویۆرک
ھاووڵاتیشانشینی یەکگرتوو
ویلایەتە یەکگرتووەکان (١٩٦٤-٢٠١٦)
پارتی سیاسیپارێزگاران
منداڵ(ەکان)٥

جۆنسۆن ئەندامی پارتی پارێزگارانی بەریتانیایە، لە ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٨ ئەندامی پەرلەمان بووە لەناوچەی ھێنلی، لە ٢٠٠٤ وەزیری سێبەری ھونەر بووە، لە ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٧ وەزیری سێبەری خوێندنی باڵا بووە. لە ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٦ بووەتە دووەمین سەرۆکی شارەوانی لەندەن.

لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیایە لەسەر ناوچەی ئەکسبرایج و باشووری رایسلیپ، لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٦ەوە هەتا ٩ی تەممووزی ٢٠١٨ وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە و کۆمۆنوێلت بووە.

سەرچاوەکان