تریشا زۆرن
تریشا زۆرن (بە ئینگلیزی: Trischa Zorn؛ لەدایکبووی ١ی حوزەیرانی ١٩٦٤ کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) خانمە یاریزانی مەلەوانی پارالمپیکی ئەمریکییە، نابینابوو کاتێک لە دایکبوو.[١]لە وەرزوشوانە مەلەوانەکانی پارالمپیکی ھاوینەی خاوەن پێداویسشتە تایبەتییەکان بوو (S12, SB12 and SM12 disability categories). تریشا بە یەکێک لە باشترین مەلەوانە بەشداربووەکانی پارالمپیک دادەنرێت لە مێژووی پاڵاوانێتییەکەدا کە توانیویەتی ٥٥ مەدالیا (٤١زێر، ٩ زیو، ٥ بڕۆنز) بەدەست بھێنێت .[٢][٣] لە پارالمپیکی ھاوینەی ٢٠١٢ لە ئاھەنگی کردنەوەدا وەک یەکێک لە یاریزانە ناودارەکان ھاتە ناو یاریگاوە،[٤] و لە پارالمپیکی ھاوینەی ١٩٩٦ لە ئاھەنگی کردنەوەدا بەناوی سەرجەم بەشداربووەکان سوێندی پالاوانێتییەکەی خوێندەوە.[٥]
Medal record
|
---|
ژیان
تریشا لە ١ی حوزەیرانی ١٩٦٠ لە ئۆرەنج یەکێک لە ناوچەکانی کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دایکبووە، لە زانکۆی نیبراسکا خوێندوویەتی.بەشداری لە پارالمپیکی ھاوینەی ١٩٨٠، ١٩٨٤ ،١٩٨٨ ،١٩٩٢ ،١٩٩٦ ،٢٠٠٠، ٢٠٠٤ کرد. لە سەرجەم بەشدارییەکانی ٥٥ مەدالیا (٤١ زێڕ، ٩ زیو، ٥ بڕۆنز) لە پارالمپیکی ھاوینەی ١٩٩٢کە لە بەرشلۆنەی وڵاتی ئیسپانییە بەڕێوەچوو. توانی زۆرترین مەدالیا بباتەوە ژمارەیەکی پێوانەی لەسەر ئاستی پارالمپیک تۆمار بکات کاتێک ١٢ مەدالیا (١٠ زێر، ٢ زیو) بردەوە. ھەروەھا لە پارالمپیکی ھاوینەی ١٩٩٦ی ئەتڵانتا لە سەرجەم وەرزشوانە بەشداربووەکان زیاتر مەدالیایی بەدەست ھێنا کە دوو زێر، سێ زیو، سێ بڕۆنز بوو. ئەو لە یەکەم بەشداریکردنی لە پارالمپیکی ھاینە لە ١٩٨٠ توانی حەوت مەدالیا بباتەوە.[٦]دوا تەواوبوونی یارییەکانی پارالمپیکی ٢٠٠٤ کۆی مەدالیا مەدالیا بەدەستھاتووەکانی گەیاندە ٥٥ مەدالیا زیاتر لە ھەر وەرزشوانێکی بەشداربووی ئۆڵمپیاد و پارالمپیک لە مێژوودا. لەناو ئەو مەدالیایانە ٤١ زێربوو؛ و لە پارالمپیکی ٢٠٠٠ توانی ھەشت ژمارەی پێوانەی نوێ لە یارییەکانی مەلەوانی تۆماربکات.[٧]لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ تریشا یەکێک بوو لەوھەشت وەرزشوانەی کە لە ئاھەنگی ساڵی نوێدا لە مەیدانی تایمز لە شاری نیۆرک ڕێزیان لێنرا.[٨] لە کاتی ئاھەنگی کردنەوەی پارالمپیکی ٢٠١٢ وەک وەرزشوانێکی ناودار ھاتەناو یاریگاوە.
مەدالیاکانی پارالمپیک
پارالمپیک | تاک | تیم[٩] | گشتی | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
1980 Arnhem | ٥ | ٠ | ٠ | ٢ | ٠ | ٠ | ٧ | ٠ | ٠ |
1984 New York | ٥ | ٠ | ٠ | ١ | ١ | ٠ | ٦ | ١ | ٠ |
1988 Seoul | ١٠ | ٠ | ٠ | ٢ | ٠ | ٠ | ١٢ | ٠ | ٠ |
1992 Barcelona | ٨ | ٢ | ٠ | ٢ | ٠ | ٠ | ١٠ | ٢ | ٠ |
1996 Atlanta | ٢ | ٢ | ٢ | ٠ | ١ | ١ | ٢ | ٣ | ٣ |
2000 Sydney | ٠ | ٤ | ١ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٤ | ١ |
2004 Athens | ٠ | ٠ | ١ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ١ |
گشتی | ٣٠ | ٨ | ٤ | ٧ | ٢ | ١ | ٣٧ | ١٠ | ٥ |