تۆیۆتۆمی ھیدێیۆشی

تۆیۆتۆمی ھیدێیۆشی (豊臣 秀吉,، لەدایکبووی ٢ی شووباتی ١٥٣٧ تا ١٨ی ئەیلوولی ١٥٩٨) سامورای و دایمیۆ بوو لە ژاپۆن لۆردێکی سەردەمی دەرەبەگایەتیی بوو لە کۆتایی سەردەمی سێنگۆکو وە بە یەکێک لە "یەکخەرە مەزنەکان" ی ژاپۆن دادەنرا.

لە شوێنەکەوتوویەکی ئۆدا نۆبوناگا[١] بەرز بوویەوە بۆ بەھێزترین پیاو لە ژاپۆن.[٢]:275–279 لە ١٥٨٢ لەدوای کەوتنی نۆبوناگا شوێنی ئەوی گرتەوە و بەردەوامی بە کەمپینەکانی نۆبوناگا دا بۆ یەکخستنەوەی ژاپۆن[٣][٤][٥][٦][٧]. بەمەش ھیدێیۆشی دەبێت بە سەرکردەیەکی دی فاکتۆ لە ژاپۆن و پلەی بەرز دەگرێتە خۆ وەک چانسلەر و ڕاسپێردراوی شاھانە لە ناوەڕاستی دەیەی ١٥٨٠. لە ١٥٩٢ ھیدیێۆشی گەمارۆییەکی سەربازی دەخاتە سەر کۆریا[٨] بۆ ماوەیەکی کەم بە سەرکەوتوو دەبێت لە دەستبەسەرداگرتنی[٩]، بەڵام ئەمە زیانێکی زۆری لێدەدات. پێش مردنی لە ١٥٩٨. کوڕی و جێنشینی بەناوی تۆیۆتۆمی ھیدێیۆرسی لادەبردرێ لەلایەن تۆکوگاوا ئیێیاسو لە ١٦٠٠ و بەمەش زنجیرە شۆگنی تۆکوگاوا دادەمەزرێت.[ژێدەر پێویستە]

فەرمانڕەوایەتییەکەی زۆربەی سەردەمی ئازوچی-مۆمۆیاما دادەپۆشێت. کە بەشێکی سەردەمەکە بەناوی قەڵاکەیەوە (مۆمۆیاما) ناونراوە.

سەرچاوەکان