دەروازە:ژاپۆن

دەروازەی ژاپۆن

ژاپۆن یان یابان (بە ژاپۆنی: 日本) (بە ئینگلیزی: Japan) یەکێکە لە وڵاتە ئاسیاییەکان کە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئاسیاوە. زنجیرە دوورگەکانی ژاپۆن پێک ھاتووە لە ٦٬٨٥٢ دوورگە. لە چوار دوورگەی سەرەکی پێک ھاتووە کە بریتین لە ھۆنشوو، ھۆکایدۆ، کیووشو و شیکۆکو.ھەروەھا ژاپۆن وڵاتێکی داخراو بوو بۆ ماوەی ٣٥٠ ساڵ کە دانیشتوانی نەدەکرا بچنە دەرەوەی وڵاتەکە، تا ساڵی ١٨٦٨ کە ژاپۆن بە ڕووی جیھاندا کرایەوە. ھەموو جیھان دەیانویست زانیاری بدۆزنەوە دەربارەی ئەو وڵاتە نامۆیە و کلتوور و داب و نەریتی.لەھەمان کاتیشدا خەڵکی ژاپۆن دەیانویست دەربارەی ئەم جیھانە بزانن. لەو کاتەوە تا ئێستا ژاپۆن بووە بە یەکێک لە پێشکەوتووترین وڵاتەکانی سەر زەوی. ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە ١٢٧ میلیۆن کەس. ژاپۆن پێک دێت لەکۆمەڵێ دوورگە لە ڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئارام کە ناوی دوورگەکانیش ھۆنشوو، ھۆکایدۆ، کیووشو و شیکۆکو، لەگەڵ نزیکەی ٦٠ ھەزار دوورگەی زۆر بچووک. ناوەڕاستی ژاپۆنیش لە زنجیرە چیا پێک دێت.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

لێکۆڵەر کۆنان ([名探偵コナン، دەوترێت مێتانتێ کۆنان واتە لێکۆڵەری مەزن کۆنان] ھەڵە: {{زمان}}: دەقی لاری تێدایە (یارمەتی)) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگا کە لەلایەن گۆشۆ ئۆیاماوە نووسراونەتەوە. ئەم مانگایە کراوە بە زنجیرەیەک ئەنیمێ و ئۆڤا و فیلمی ئەنیمێ و یاری ڤیدیۆ و کۆمەڵێک شتی تری ژاپۆنی. مانگاکە لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد ئەم مانگایە بەردەوامبوو لە بڵاوبوونەوە، تا گەیشت بە زیاتر لە ١٠٠٠ بەش، ئەمەش وایکرد کە مانگای تایبەت بە لێکۆڵەر کۆنان بچێتە پلە ٢٢ لە درێژترین مانگا دەرچووەکان. مانگاکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا دوای ئەوەی ژمارەی تیراژە فرۆشراوەکانی لە ژاپۆندا گەیشتە زیاتر لە ١٢٠ میلیۆن تیراژ.مانگاکە ھەفتانە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن سندی بڵاودەکرێتەوە لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤ەوە. زنجیرە ئەنیمێکانی لە ڕێگەی ستودیۆی تۆکیۆ موڤی شینشا دێتە بەرھەمھێنان، زنجیرەکان لەلایەن کینجی کۆداما و یاسویچیرۆ یامامۆتۆوە دەردەھێنرێن، و لە ژاپۆندا لە ڕێگەی کەناڵی نیپۆن تیڤی و کەناڵی یۆمیوریو ئەنیماکسەوە پەخش دەکرێن.

زیاتر...

شاری ھەڵبژێردراو

شاری کۆنان (بە ژاپۆنی: コナン町 コナンと風車のまち:北栄町商工会) بریتییە لە شارێکی بچووک لە تشرینی دووەم لە ساڵی ٢٠٠٥ دروست بووە، دەکەوێتە ناو شارۆچکەی ھۆکای لە پارێزگای تۆتۆری. ئەمەش چونکە لە ژاپۆن کەسایەتییەکانی وێنەی جووڵاو بە ڕاستی سەیر دەکرێت و زەوییەکی بچووک لە شارۆچکەی ھۆکای لە پارێزگای تۆتۆری کە گۆشۆ ئۆیامای نووسەری زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنانی تێدا لەدایک بووە گۆڕیوە بۆ مۆزەخانەیەک و شوێنێکی گەشتیاری کە کەسایەتییەکانی زنجیرەکەی تێدایە. وە ئەم شارە بچووکە لە ناو شارێک دروست کراوە کە بریتییە لە بەشێک لە شاری تۆتۆری تێیدا پردی کۆنانی لێیە کە لە سەریدا ھەندێک لە پەیکەرەکانی کەسایەتییەکانی زنجیرەکەی تێدا دانراوە.

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

دەروازە:ژاپۆن/زانیاری/١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

گۆشۆ ئۆیاما (بە ژاپۆنی: 青山 剛昌 Hokuei-chō) (ناوی ڕاستەقینەی یوشیماسا ئۆیامایە) (لەدایک بووی ۲۱ حوزەیرانی ۱۹٦۳ لە پارێزگای تۆتۆری) ئەو نووسەر و وێنەکێشێکی مانگای ژاپۆنییە، وە نووسەری زنجیرە درامای ڵێکۆڵەر کۆنانە، چەند زنجیرە و مانگایەکی نووسیوە کە یەکەمیان لەھەشتاکاندا بووە و بریتییە لە ماجیک کایتۆ Magic kaitou وە مانگای یایبا.وە ۲۱ ساڵە، بەشێوەیەکی ڕێکتر لە ساڵی ۱۹۹٤ دەستی کرد بە نووسینی ڵێکۆڵەر کۆنان Meitantei Conan وە ئێستا بەیەکێک لە درێژترین زنجیرەکان دادەنرێت لە جیھانی ئەنیمێ وە ژمارەی زنجیرەکانی ٨٥٤ تێپەڕاندووە وە ۱۲ ئۆڤا و ۲۰ فیلم. وە دوو فیلمی تری بەرھەم ھێناوە (ڵێکۆڵەر کۆنان دژی لۆپینی سێیەم_ بەشی یەکەم و دووەم)، وە کۆتا فیلمی کۆنان بریتییە لە ڕەشترین کابوس کەلە سینەما نمایش کرا لە ۱٦ نیسان ۲۰۱٦.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

شاری تۆکیۆ لە شەودا

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان