جونۆ ٣
جونۆ٣ گەڕەستێرۆچکەیەکی گەورەیە لە پشتێنەی گەڕەستێرۆچکە بچووکەکاندا، جونۆ سێیەم گەڕەستێرۆچکە بوو کە لە ساڵی ١٨٠٤ لەلایەن فەلەکناسی ئەڵمانیای کارل هاردینگەوە دۆزرایەوە[١]، یەکێکە لە بیست گەورەترین گەڕەستێرۆچکە بچووکەکان و یەکێکە لە دوو گەورەترین گەڕەستێرۆچکە بچووکە بەردینەکان (S-type)، بەپێی خەمڵاندنەکان ٪١ی کۆی بارستەی پشتێنەی گەڕەستێرۆچکە بچووکەکان لەخۆدەگرێت.
مێژوو
دۆزینەوە
جونۆ لە یەکەمی ئەیلوولی ١٨٠٤ لەلایەن کارل لودویگ هاردینگەوە دۆزرایەوە، سێیەم گەرەستێرۆچکە بوو کە دۆزرایەوە[٢]، بەڵام سەرەتا بە هەسارە دادەنرا، لە ماوەی ساڵانی ١٨٥٠دا وەک گەڕەستێرۆچکەیەکی بچووک و هەسارەیەکی بچووک پۆلێنکرایەوە.[٣]
تایبەتمەندیەکان
جونۆ یەکێکە لە گەڕەستێرۆچکە بچووکە گەورەکان، ڕەنگە لە ڕووی قەبارەوە لە دەیەمدا بێت و نزیکەی ٪١ بارستەی تەواوی پشتێنەی گەرەستێرۆچکە بچووکەکان پێکبێنێت، دووەم گەڕەستێرۆچکەیە لە جۆری ئێس کە زۆرترین بارستەیی هەیە[٤]، تەنانەت بەو شێوەیەش جونۆ تەنها ٪٣ بارستەی سێریسی هەیە.[٥]
ماوەی خولگەی جونۆ ٤.٣٦٥٧٦ ساڵە.[٦]