جوگرافیای سویس

سویس یان سویسڕا وڵاتێکە لە ناوەڕاستی کیشوەری ئەوروپادا، بێرن پایتەختەکەیەتی ئەڵمانیا دەکەوێتە باکووریی و فەرەنسا لە خۆرئاوای و ئیتالیا لە باشووری و نەمسا و لینخیشتاین دەکەوێتە خۆرھەڵاتییەوەخاکی سویسرا شاخییە بەگشتیی، بەنزیکەی ٧٪ ی ڕووبەرەکەی لە بەرزایییەکانی ئەلپییە، ئەم کەرتەش ٣٠٪ ی دانیشتوان لەخۆ دەگرێت، و نزم دەبێتەوە بە شۆڕبووەکانی وەک بانی سویسریی، ئەم شۆڕەبووەوانەش گەلێک دەریاچە لەخۆ دەگرێت، و چیاکانی ئەڵپ بەش دەبێت بۆ کۆمەڵێک زنجیزە، بەرزترین لووتکە لە ئەڵپی سویسریی (مۆنتی ڕۆزا) و سویسرا بەشێک لە چیاکانی جۆرا ڕادەپەڕێنێت بەجۆرێ کە بەشی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەم چیایانە دوای دەکەون، ھەروەھا گەلێک دۆڵ و لێوار لەخۆ دەگرێت، ھەندێک سووچ کەلێنی دەکات، و بانی سویسرا درێژ دەبێتەوە لەسەر شێوەی داڵان لەنێوان چیاکانی ئەڵپ و چیاکانی جۆرا دا، ھەروەھا بەرزایی بانەکە لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕدرێت، و سروشتی شاخێتی خۆی وای کردووە کە دەوڵەمەند بێت بە کۆمەڵێک دارستانی بەنرخی گەشتوگوزاریی. چیاکان دەورەدراون بە گەلێک بەفرگری وەک (لێنچ) و (جورنرفیزچ)، ئەم بەفرگرانە سەرچاوەی گشتوگوزاریی گرنگن، و بەناو سویسرا دا زریچەی خاوێن بڵاوە. ڕووبەری ئەم وڵاتە ٤١٬٢٨٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ڕووی کارگێرییەوە دابەش بووە بەسەر ٢٦ ویلایەت

سەرچاوەکان