جۆڵایی
جۆڵایی بە ئامێرێک دەگوترێت کە بۆ دروونی شمەک، قاڵی، جاجم، زەنگاڵ، بووزوو، پۆپەشمین و بەرماڵ و ھتد کەڵکی لێ وەردەگیرێ. جۆڵا ئەو کەسەیە کە جۆڵایی دەکات و لە مەرەز و خوری کەڵک وەردەگرێ.
جۆڵایی مێژوویەکی کۆنی لە کوردستاندا ھەیە و زۆر وشەی تایبەت بەم ئامێرە ھەن کە چیدیکە بەکار ناھێندرێن. ھەندێک لەم وشانە ئەمانەن: خەرەک، دووخ، دەففە، مەکووک، ساکین، سەرکڵاوە و شە. پێشتر رانک و چۆخە، کەوا و پانتۆڵیش بە جۆڵایی دروست دەکران.
وشەڕەتناسی
وشەی جۆڵایی وا زاندراوە کە لە وشەی جاڵەوە دێت کە بە واتای ساڕێژبوونە.[١] وەک دەڵێن «بەردێک جاڵە بووە» واتا بەردێک بەر بووەتەوە. وشەی جاڵجاڵۆکەش دەتوانێ ھەر لە ئەو بنەڕەتەوە ھاتبێت.
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
🔥 Top keywords: دەستپێکتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدجەزائیرمێژووی کوردپیرەمێردشاڵاوی ئەنفالھێمنقوزتۆپی پێدیموکراسیتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانکوردستانوتووێژ:دەستپێکدادپەروەریقازی محەممەدویکیپرۆژە:زانیاریدانەکانکیمیابارانی ھەڵەبجەسەڵاحەددینی ئەییووبینالیھەرێمی کوردستانبالەزانستگۆڕەپان و مەیدانڤیتۆریۆ پۆپسۆنەتەوە یەکگرتووەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەکوردسلێمانیپەندی پێشینانمەلا مستەفا بارزانیکۆمپیوتەرویکیپیدیا:سەبارەتمێشکعێراقھەولێرویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاتۆپی دەست