جین

لە ژینناسیدا، جین (لە یۆنانییەوە: γένος؛[١] یانی نەوە[٢] یان زان[١] یان زایەند) یان بۆھێڵ چەندین مانای جیاوازی ھەیە. جینی مەندلی یەکەیەکی بنەڕەتیی بۆماوەیە و جینی گەردی زنجیرەیەکی نیوکلیۆتایدەکانە لە دی ئێن ئەی کە بۆ بەرھەمھێنانی ئار ئێن ئەیی فرمانی لەبەر دەگیرێتەوە. دوو جۆر جینی گەردی ھەیە: جینی کۆدکراو و جینی کۆدنەکراو.[٣][٤][٥][٦]

جین ناوچەیەکی دی ئێن ئەیە کە فرمان بەکۆد دەکات.

سەرچاوەکان