جیھانی نوێ

"جیھانی نوێ" زاراوەیەکە زۆرجار بۆ زۆربەی نیوەگۆی ڕۆژاوای زەوی بەکاردێت، بە تایبەتی ئەمریکاکان،[١] زاراوەکە لە سەرەتای سەدەی ١٦دا لە سەردەمی دۆزینەوە لە ئەووڕوپا ناوبانگی دەرکرد، لەدوای ماوەیەکی کەم لە گەڕانەوەی گەڕیدەی ئیتاڵی ئامێریگۆ ڤێسپوچی کە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەمریکا کیشەوەرێکی نوێیە، و دواتر دۆزینەوەکانی لە نامیلکەیەدا بەناوی ماندوس نۆڤوس بڵاو کردەوە.[٢] ئەم دۆزینەوەیە پەرەی بە نەخشە کلاسیکییەکانی پێشووی ئەورووپادا و گەورەتری کرد. کە پێشووتر وا دەزانرا جیھان برتییە لە ئەفریقا، ئەووروپا، ئاسیا. کە لە ئێستادا ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە وەک جیھانی کۆن ئاماژەی پێدەکرێت و ئەمریکاکان بە چوارەم بەشی جیھان ئاماژەیان پێکراوە.[٣]

نەخشەی جیھانی نوێ، کە بۆ یەکەمجار لە ١٥٤٠ بڵاوکرایەوە.

سەرچاوەکان