دانوستان (ئابوورناسی)

لە ئابوورناسی، دانوستان[١] یان سەودا (بە ئینگلیزی: Trade) واتە گۆڕینەوەی شمەک. بە زمانێکی تر، دانوستان ڕاگوێزرانی خاوەنایەتیی شمەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر لە بەرامبەر وەرگرتنی بەرھەم یا ڕاژە. لێرەدا، کەس دەتوانێت ڕاستەقینە یان یاسایی بێت. ھەندێ جار بە دانوستان دەڵێن بازرگانی یان مامەڵە. ھەلی دانوستان زیاتر لە شوێنێک ناسراو بە بازاڕ دەڕەخسێت.

کڕیار و فرۆشیار لە ئاڵمانیا، سەدەی شازدەیەم

سەرچاوەکان