داڕێژە:لە ھەواڵەکاندا/ئەرشیڤ
٢٠٢٤
کانوونی یەکەم
تشرینی دووەم
تشرینی یەکەم
ئەیلوول
ئاب
تەممووز
حوزەیران
ئایار
نیسان
ئازار
- ٢٢ی ئازار – لە ھێرشێکی تیرۆریستیدا لە کراسنۆگۆرسکی ڕووسیا، لانیکەم ١٤٠ کوژران و ٣٦٠ کەسیش بریندار بوون.
- ١٠ی ئازار – ھەرێمی کوردستان، عەرەبستانی سعوودی و زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی ڕۆژی ١١ی ئازاریان وەکوو یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرد، بەشێکی تریان وەکوو ئێران ڕۆژەکەیان بە تەواوکەری مانگی شەعبان دانا.
- ١ی ئازار – ھونەرمەندی مانگای ژاپۆنی ئاکیرا توریاما، نووسەری دراگۆن بۆڵ، لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
شوبات
- ٧ی شوبات – ئیلھام عەلیێڤ بۆ جاری پێنجەم وەکوو سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ھەڵبژێردرایەوە.
کانوونی دووەم
- ٣١ی کانوونی دووەم – عیمران خان، سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان بەھۆی دزەپێکردنی نھێنییەکانی دەوڵەت سزای ١٠ ساڵ و بەھۆی گەندەڵیشەوە سزای ١٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
- ٢٩ی کانوونی دووەم – چوار بەندکراوی سیاسیی کورد بە ناوەکانی محەممەد فەرامەرزی، وەفا ئازەربار، پێژمان فاتحی و موحسین مەزڵووم لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەسێدارەدران.
- ٢٥ی کانوونی دووەم – دوای ئەوەی باڵەکانی ھەلیکۆپتەری ئینجینوێتی زیانیان پێگەیشت، ناسا ئەرکی ھەلیکۆپتەرەکەی لە مەریخ کۆتاییی پێھێنا.
- ١٩ی کانوونی دووەم – مەکۆی گەڕانچیی مانگی دەزگای بۆشاییی ژاپۆن بە سەرکەوتوویی لەسەر ڕووی مانگ نیشتەوە.
- ١٨ی کانوونی دووەم – لە کاردانەوەی ھێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر خاکی پاکستان، ھێزی ئاسمانیی پاکستان ئۆپەراسیۆنی مردن بۆ سەرمەچاری لەناو خاکی ئێراندا ئەنجامدا.
- ١٦ی کانوونی دووەم ‒ سپای پاسدارانی ئێران لەناو خاکی پاکستاندا چەند ھێرشێکی ئەنجامدا و بەھۆیەوە دوو منداڵ کوژران.
- ١٥ی کانوونی دووەم ‒ لە ھێرشێکی مووشەکیی سپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە ھەولێر، ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
- ١٢ی کانوونی دووەم ‒ دوای پێکھێنانی ھاوپەیمانییەک بە سەرکردایەتیی ئەمریکا و بەریتانیا، زنجیرەیەک ھێرشی مووشەکی بۆ سەر حووسییەکان لە یەمەن ئەنجامدرا.
- ٧ی کانوونی دووەم ‒ یاریزان و ڕاهێنەری تۆپی پێی ئەڵمانی، فرانتس بێکنباوەر لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
- ٣ی کانوونی دووەم ‒ لە چوارەمین ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی، تەقینەوەیەک لە ڕۆژھەڵاتی شاری کرمان لە وڵاتی ئێران، دەبێتە ھۆی کوژرانی دەیان کەس.
🔥 Top keywords: دەستپێکتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدجەزائیرمێژووی کوردپیرەمێردشاڵاوی ئەنفالھێمنقوزتۆپی پێدیموکراسیتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانکوردستانوتووێژ:دەستپێکدادپەروەریقازی محەممەدویکیپرۆژە:زانیاریدانەکانکیمیابارانی ھەڵەبجەسەڵاحەددینی ئەییووبینالیھەرێمی کوردستانبالەزانستگۆڕەپان و مەیدانڤیتۆریۆ پۆپسۆنەتەوە یەکگرتووەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەکوردسلێمانیپەندی پێشینانمەلا مستەفا بارزانیکۆمپیوتەرویکیپیدیا:سەبارەتمێشکعێراقھەولێرویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاتۆپی دەست