داھمەر - دڕندەکە: چیرۆکی جێفری داھمەر

زنجیرەیەکی ئەمریکی (٢٠٢٢)

داھمەر - دڕندەکە: چیرۆکی جێفری داھمەر (بە ئینگلیزی: Dahmer – Monster: The Jeffrey Dahmer Story)‏ زنجیرە درامای تاوانکاری ئەمریکییە، لەسەر بنەمای چیرۆکی بکوژی زنجیرەیی جێفری دامەرە، ئیڤان پیتەرز و ڕیچارد جێنکنز و ئەندریا میلەر و مۆلی ڕینگڤاڵد و نێسی ناش ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە نێتفلیکس بڵاوکرایەوە.[١][٢][٣]

داھمەر - دڕندەکە: چیرۆکی جێفری داھمەر
چەشن
  • ھەستبزوێنی تاوان
  • درامای ژیاننامەیی
دانەر
نووسەر
  • یان برێنان (٩ ئەڵقە)
  • دەیڤید مەکمیلیان (٥ ئەڵقە)
  • ڕایان مێرفی (٤ ئەڵقە)
  • و ٣ کەسی تر
ئەکتەران
  • ڕیچارد جێنکنز
  • مۆلی ڕینگواڵد
  • نیسی ناش
  • مایکل فێربوو
مۆسیقا
  • نیک کەیڤ
  • وارن ئێلیس
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی[ئ]
ژمارەی ئەڵقەکان١٠
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
  • ئیان برێنان
  • جانێت مۆک
  • کارل فرانکلین
  • ئەلێکسیس مارتن وودال
  • ئێریک کۆڤتون
بەرھەمھێنەر(ان)
  • دەیڤید مەکمیلان
  • ماتیۆ ھارت
  • تۆد کوبراک
  • ڕێیلی سمیس
  • لو ئایریچ
  • ڕەشاد ڕۆبنسن
  • ڕیچارد جێنکنز
مۆنتاژستیفانی فیلۆ
وێنەگرجەیسن مەککۆرمیک
ماوەی پەخش٤٥–٦٣ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
  • نێتفلیکس
  • پرۆسپێکت فیلمز
  • ڕایان مێرفی پرۆداکشنز
دابەشکەرخزمەتگوزاری ستریمینگ نێتفلیکس
پەخش
تۆڕنێتفلیکس
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (2022-09-21)

تراکی دەنگی

نۆتەی زنجیرەکە لەلایەن نیک کەیڤ و وارن ئێلیسەوە ئامادەکراوە، ئەلبوومی دەنگی لە هەمان ڕۆژی زنجیرەکەدا بڵاوکرایەوە.[٤]

پێشوازی

زنجیرەکە لە هەفتەی یەکەمی بڵاوکردنەوەیدا بۆ پلەی یەکەمی نێتفلێکس بەرزبووەوە،[٥] لە هەفتەی دووەمی بڵاوبوونەوەیدا نێتفلێکس ڕای گەیاند کە داهمەر نۆیەم بەناوبانگترین بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی زمانی ئینگلیزییە لە ئێستادا، کە ٥٦ ملیۆن خێزان سەیری هەر ١٠ ئەڵقەکەیان کردووە.[٦][٧]

سەرچاوەکان