دیانا ساکایان

دیانا ساکایان (بە ئەرجەنتینی: Diana Sacayán) چالاکوانێکی کۆمەڵگای پەلکەزێرینەیە لە ئەرجەنتین، دیانا کار بۆ مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی خەڵکانی کۆمەڵگای پەلکەزێرینە دەکات لە ئەرجەنتین[١]

دیانا ساکایان

لەدایکبوون (1975-12-31) 31ی کانوونی یەکەمی 1975.
Tucumán
مەرگ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥(٢٠١٥-١٠-١١) (٣٩ ساڵ ژیاوە)
Buenos Aires
نەتەوەئەرجەنتین
پیشەچالاکوانی

ژیاننامە

ئەمانسای دیانا ساکایان لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥، لە ناوچەی توکومانی ئەرجەنتین لەدایکبووە، دیانا لە تەمەنێکی بچووک و ١٥ ساڵی لە ھەژاری ژیاوە.

چالاکوانی

دیانا ساکایان لە ١٧ ساڵی دەستی بە چالاکوانی کرد لەم ساتەوە چەندین جار مافەکانی پێشێل کران، و چەندین جار دەستگیرکرا و خرایە زیندانەوە. دواتر ڕێکخراوێکی دژی جیاکاری و یەکسانکردنەوەی دامەزراند بەناوی جوڵانەوەی لیبراڵییەت(MAL) ڕێکخراوەکە کاری دەکرد بۆ پشتگیریکردنی خەڵکانی تراسنجێندەر و وشیارکردنەوەیان بۆ مافەکانیان لە وڵات.

ڕێکخراوەکە پڕۆژەی بەیاسایی کردنی مافەکانی ترانسجێندەر و ترانسێکشوالی تێدابوو کە خەڵکانی ترانسجێندەر و ترانسێکشوال بتوانن دەستیان بگات بە سیستەمی تەندروستی. ھەروەھا دیانا کاری دەکرد بۆ وشیارکردنەوەیان و ناساندنی مافەکانیان کار و چالاکییەکانی دیانا کاریگەری ئەرێنی ھەبوو لەسەر سیاسەتی وڵاتەکە.[٢]

مردن

دیانا بەشێوەیەکی توندوتیژیانە ڕووبەرووی مردن بوویەوە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥[١] ڕووداوی مردنەکەی دەنگدانەوەیەکی بەھێزی لە وڵات ھەبوو، بە تایبەت لەلای ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای پەلکەزێرینە

سەرچاوەکان