دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا

لە فەلسەفەی مارکسیزمدا دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا یان دیکتاتۆری کرێکاری بەمانای ئەوە دێت کە دەسەڵاتی سیاسیی لە ژێر دەستی پڕۆلیتارییەکان (چینی کرێکار) بێت.[١][٢] دیکتاتۆرییەتی پرۆلیتاریا قۆناغی نێوەندی نێوان ئابووری سەرمایەداری و ئابوورییەکی کۆمۆنیستییە و بەو پێیەش دەوڵەتی دوای شۆڕش دەست بەسەر ئامرازەکانی بەرهەمهێناندا دەگرێت. لەم قۆناغەدا، ئەرکی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی بەڕێوەبردنی حیزب ئەوەیە کە بە شێوەیەکی تۆکمە و بەهێز حوکمڕانیی دەوڵەت بکات بۆ ڕێگرتن لە بەرەنگاربوونەوەی شۆڕش و ئاسانکردنی گواستنەوە بۆ کۆمەڵگایەکی کۆمۆنیستی بەردەوام. دەستەواژەکانی تر کە بە گشتی بۆ وەسفکردنی دیکتاتۆری پرۆلیتاریا بریتین لە دەوڵەتی سۆسیالیستی،[٣] دەوڵەتی پرۆلیتاریا،[٤] دەوڵەتی پرۆلیتاری دیموکراتی،[٥] دیکتاتۆری شۆڕشگێڕانەی پرۆلیتاریا و دیکتاتۆری دیموکراتی پرۆلیتاریا.[٦][٧]

سەرچاوەکان