دێزمۆند تووتوو
دێزمۆند تووتوو (لەدایکبووی ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١ – مردووی ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١) سەرقەشە و ئایینناسێکی ئەنگلیکانی ئەفریقای باشوور بوو، کە بەھۆی چالاکییەکانی لە بوارەکانی مافەکانی مرۆڤ و دژە جیاوازییە ڕەگەزییەکان ناسراوە. ئەو لە ساڵی ١٩٨٤دا خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی وەرگرت.
دێزمۆند تووتوو | |
---|---|
Desmond Tutu | |
لەدایکبوون | Desmond Mpilo Tutu ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١ Munsieville (Union of South Africa) |
مەرگ | ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (٩٠ ساڵ ژیاوە) کەیپ تاون |
گۆڕ | St. George's Cathedral |
زانکۆ | |
پیشە | Anglican priest، بەرگریکاری مافی مرۆڤ، theologian، non-fiction writer، evangelical theologian، archbishop، political activist |
شوێنکار | |
ھاوسەر | Nomalizo Leah Tutu |
مناڵ | Mpho Andrea Tutu |
خەڵاتەکان |
|
واژوو | |
پلە | Anglican Archbishop of Cape Town (١٩٨٦–١٩٩٦)، Bishop of Johannesburg (١٩٨٥–١٩٨٦)، bishop of Lesotho (Diocese of Lesotho، ١٩٧٦–١٩٧٨)، سکرتێری (South African Council of Churches، ١٩٧٨–١٩٨٥) |
بەشداریکردن لە پرسی کورد
تووتوو لە پرسی کورد ڕۆڵی ھەبوو و لە ساڵی ٢٠١٠دا نامەیەکی ئاراستەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی تورکیا کرد و بۆی نووسی: «نیگەرانم لە ھەڵکشانی پێکدادان لەنێوان خەڵکی تورک و کورد کە تێیدا لە ھەردوولا گەنجی بێتاوان گیان لەدەستدەدەن. دانووستاندنی ئاشتییانە تاکە ڕێگەی چارەسەرە بۆ کێشەکە. باوەڕمان وایە کێشەی کورد لە ڕێگەی گفتوگۆی ئاشتییەوە لەگەڵ سەرکردایەتیی ژیری خەڵکی کورد چارەسەر دەکرێت».[١]
مردن
تووتوو لە شاری کەیپ تاون، ئەفریقای باشوور لە ڕێکەوتی ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ و لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا، بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دواییی کرد.[٢][٣]
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی سۆشیالیزم
- دەروازەی مەسیحییەت
- دەروازەی ئەفریقای باشوور