ویکیپیدیا:دەروازە

دەروازەکان کۆمەڵە پەڕەیەکن کە وەک پەڕەی دەستپێک ڕۆڵ دەگێڕن بەڵام لەسەر بابەتێکی دیاری کراو. دەروازەیەک لەوانەیە پەیوەندی ھەبێت بە یەک یان زیاتر ویکیپڕۆژەوە، بە پێچەوانەی ویکیپرۆژەوە، بەھەرحاڵ، بۆ ھەردووک خوێنەران و دەستکاریکەرانی ویکیپیدیایە و دەبێت بابەتەکان پرۆمۆتبکات و ھانی بەشداری بدات لە ویکیپیدیا. دەروازەکان تەنھا بۆ بابەتی گرنگ دروست دەکرێن نەک بۆ کۆکردنەوەی پۆلی وتارێک.

دەروازەکان چین؟

پێکھاتەی دراوەی ویکیپیدیا
بۆشاییناوەکان
بۆشاییناوەکانی بابەتبۆشاییناوەکانی وتووێژ
٠(سەرەکی/وتار)وتووێژ١
٢بەکارھێنەرلێدوانی بەکارھێنەر٣
٤ویکیپیدیالێدوانی ویکیپیدیا٥
٦پەڕگەوتووێژی پەڕگە٧
٨میدیاویکیوتووێژی میدیاویکی٩
١٠داڕێژەوتووێژی داڕێژە١١
١٢یارمەتیوتووێژی یارمەتی١٣
١٤پۆلوتووێژی پۆل١٥
١٠٠دەروازەلێدوانی دەروازە١٠١
١١٨ڕەشنووسلێدوانی ڕەشنووس١١٩
٧١٠TimedTextTimedText talk٧١١
٨٢٨مۆدیووللێدوانی مۆدیوول٨٢٩
بۆشاییناوەکانی پێشوو
١٠٨کتێبوتووێژی کتێب١٠٩
٢٣٠٠ئامرازوتووێژی ئامراز٢٣٠١
٢٣٠٢پێناسەی ئامرازوتووێژی پێناسەی ئامراز٢٣٠٣
بۆشاییناوە خەیاڵییەکان
تایبەت
میدیا
پێڕستی ئێستا (لەڕێگەی ئەی پی ئای)

دەروازەکان دروستکراون بۆ یارمەتیدانی دەستکاریکەران/خوێنەران بەناو سەرچەشنەکانی بابەتێکی دیاریکراودا بگەڕێن بە چەند پەڕەیەک کە لە پەڕەی دەستپێک دەچن. دەروازەکان بۆ دۆزینەوەی بابەت و زانیاری نوێ بەسوودن .

دەروازەکان لە سەرەتاکانی ٢٠٠٥دا لە ویکیپیدیای ئەڵمانی و پۆڵەندییەوە دەرکەوتن. دواتر بیرۆکەکە لە ویکیپیدیا ئینگلیزی (کە بووە ھۆی بڵاوبوونەوەی بیرۆکەی دەروازەکان) دەرکەوت و دەروازەکان دروست کران، کە ئەو کاتە لەژێر ناوی ویکیپۆرتاڵ بوون. دواتر لە ھەمان ساڵدا ناوێکی تایبەت بۆ دەروازەکان داندرا، پۆرتاڵەکان یاخود پۆرتال.

یاسای پێنج کۆلکەی ویکیپیدیا دەروازەکانیش دەگرێتەوە و نابێت دەروازەکان ئەم یاسایانە بشکێنن.

چۆنێتیی گەڕان بەدوای دەروازەکان

لەکاتی گەڕاندا، بنووسە دەروازە:ناوی بابەت لێرە و دواتر لیستێکی پێشنیارەکان دەبینیت، دەتوانیت کرتە لەسەر ھەرکامێک لەوانە بکەیت، یاخود بەردەوامبیت لە نووسینی وشەی خوازراو. ئاگاداربە کە مەرج نییە ئەو بابەتەی بەدوایدا دەگەڕێیت دەروازەیەکی خۆی ھەبێت.ھەروەھا دەتوانیت ئەم سندوقەی خوارەوە بەکاربھێنیت بۆ گەڕان بەدوای دەروازە و سەرچەشنەکانی دەروازەکاندا.