دەیڤید ڕیکاردۆ

دەیڤید ڕیکاردۆ (بە ئینگلیزی : David Ricardo ) (١٨ی نیسانی ١٧٧٢ - ١١ی ئەیلوولی ١٨٢٣) ئابووریناسێکی سیاسی و سیاسەتمەدار و ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و ئێرلەندا بووە. وەک یەکێک لە کاریگەرترین ئابووریناسە کلاسیکییەکان ناسراوە، شانبەشانی کەسایەتییەکانی وەک تۆماس ماڵتۆس و ئادەم سمیس و جەیمس میل.[١] [٢]

دەیڤد ڕیکاردۆ
پۆرترەیتێکی لەلایەن تۆماس فلیپس، دەورووبەری ١٨٢١.
ئەندامی پەرلەمان
پێشینەRichard Sharp
پاشینەJames Farquhar
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (1772-04-18) 18ی نیسانی 1772
لەندەن، ئینگلتەرا
مردن١١ی ئەیلوولی ١٨٢٣(١٨٢٣-٠٩-١١) (٥١ ساڵ ژیاوە)
Gatcombe Park, Gloucestershire, England
نەتەوەبەریتانی
پارتی سیاسیویگز
کاربازرگان، ئابووریزان

ڕیکاردۆ، لە لەندەن وەک سێیەمین منداڵی ڕزگاربووی خێزانەکەی لە دایکبوو. باوکی دەڵاڵێکی سەرکەوتووی بۆرسە بوو، ڕیکاردۆ لە خێزانێکی جوولەکە سێفاردیکانەوە هاتووە کە بە ڕەچەڵەک پورتوگالی بوون. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا لەگەڵ کۆمەڵەیەکی ئایینی ڕایکرد و ئاینەکەی گۆڕی بۆ یەکتاپەرستیی مەسیحی ، ئەمەش بووە هۆی دوورکەوتنەوە لە خێزانەکەی. ڕیکاردۆ سامانی خۆی بە قەرزی حکومەت بەدەستهێنا و دواتر خانەنشین بوو لە گلۆستێرشایر، ناوچەیەکی باشووری ڕۆژاوای ئینگلتەڕا. ڕیکاردۆ وەکو شێریفی باڵای گلۆستێرشایر کاری کردووە و کورسییەکی لە پەرلەمانی بەدەستهێناوە. هاوڕێیەتی کەسایەتییە دیارەکانی وەک جەیمس میل، جێرمی بێنتام و تۆماس ماڵتۆس بوو، لەسەر بابەتگەلێکی جیاواز بەشدارییان لە مشتومڕدا دەکرد. هەروەها ڕیکاردۆ ئەندامی کۆمەڵەی جیۆلۆجی بووە و خوشکە بچووکەکەی نووسەر بووە.

سەرچاوەکان