یەکتاپەرستی (مەسیحییەت)

یەکتاپەرستی لقێکی ناسیانەپەرستیی مەسیحییەتە، کە باوەڕدارەکانی باوەڕیان وایە خودا یەکە و بێ ھاوتایە لە دروستکردنی بوونەوەر و گەردوون.[١] و باوەڕیان وایە یەسووعی مەسیح لەلایەن خودا ڕێنموویی کراوە و ڕزگاریکەری مرۆڤایییەتییە،[١][٢][٣] بەڵام ئەو یەکسان نییە بە خودا.[١][٢][٤]

پەنجەرەیەکی لەسەری نووسراوە "خودا یەکە" لە کڵێسای پوداپێست لە وڵاتی ھەنگاری

بیروباوەڕی یەکتاپەرستی دامەزرا تاوەکوو سەرەتای مەسیحییەت بگەڕێتەوە (یەکتاپەرستەکان مەبەستیان لە شتەکانی دوای سەرەتای مەسیحییەتە) «وەکوو ئەو لادانەی کە دواتر ڕوویدا»،[٥] و یەکتاپەرستەکان بە گشتی تاوانی ڕەسەن ڕەتدەکەنەوە[٦][٧]

کەسایەتییە بەناوبانگەکان

نیوتن کە بیروباوەڕی ئاریانی ھەبوو و نزیکە لە یەکتاپەرستی

کەسایەتییە بەناوبانگەکان لە بەشی زانست، ماتماتیک، و بەشە جۆراوجۆرەکانی تر، کە یەکتاپەرستن بریتین لە ڕاڵف واڵدۆ ئێمەرسۆن، لاینس پۆلینگ [٨] جۆرج بووڵ، سووزان ئەنتۆنی. فلۆرەنس نایتینجڵ، فرانک لۆید ڕایت.

چوار سەرۆکەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جۆن ئادەمز، جۆن کوینسی ئادەمز، میلارد فلیمۆر، ویلیام ھۆوارد تافت[٩] و دیپلۆماتکاری ئەمریکی تۆماس جێفەرسۆن[١٠]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

  • دەروازەی مەسیحییەت