زانکۆی ھانیانگ

زانکۆی ھانیانگ (بە ھانگول:한양대학교 ھانیانگ دێ ھاگوا) زانکۆیەکی لێکۆڵێنەوەیی تایبەتە لە کۆریای باشوور، بەشی سەرەکی زانکۆکە دەکەوێتە سیۆل، و ناوەکەی (ھانیانگ) لە جۆسۆن بەکارھاتووە،[٢][٣] زانکۆکە لە سالی ١٩٣٩ وەک قوتابخانەیەکی ئەندازیاری دامەزراوە، زانکۆی ھانیانگ یەکەم کۆلێژ بوو لە وڵاتی کۆریای باشوور کە خزمەتگوزاری ئەندازیاری و تەلارسازی پێشکەش بکات، و پلەبەندی زانکۆکە بە زۆری لە پێشڕەوی زانکۆکان دا بووە لە نیشتمانی کۆریای باشوورە، زانکۆی ھانیانگ بۆ ھەر ساڵێک زیاتر لە سێ ھەزار قوتابی نێودەولەتی وەردەگرێت، و زیاتر لە سێ ھەزار قوتابی دەنێرێتە دەرەوەی وڵاتەکەی بۆ خوێندن بە شێوەی ساڵانە، لەوەتەی ٢٠١٨وە زانکۆی ھانیانگ ھاوبەشی لەگەڵ زانکۆکانی ٧٦ وڵاتدا کردووە.[٤]

زانکۆی ھانیانگ
한양대학교
دروشم사랑의 실천
خۆشەویستی لە ڕاستگۆیی و چاکەکاریدا
جۆرتایبەت
دامەزراندن١٩٣٩
دامەزرێنەردکتۆر کیم لیون جون
سەرۆککیم وو سیونگ Ph.D.
Undergraduates24,422[١]
Postgraduates8,257[١]
شوێن،
Campusبەشەکانی سێئول (پارێزگای سیۆنگ دیۆنگ، سێئول، کۆریای باشوور)
ERICA Campus(Sangnok-gu, Ansan, پارێزگای گیۆنگگی، کۆریای باشوور)
وێبگەwww.hanyang.ac.kr
Korean name
Hangul대학교
Hanja大學校
Revised RomanizationHanyang Daehakgyo
McCune–ReischauerHanyang Taehakkyo

مێژوو

زانکۆی ھانیانگ لە ١ی تەممووزی ١٩٣٩ وەک قوتابخانەی ئەندازیاری دۆنگ-ئەی دامەزراوە، لە سەردەمی داگیرکاری ژاپۆن، کۆلێژەککە دەستی کرد بە وەرگتنی ٦٣٠ قوتابی لە ٣٥ بەش لە سێئول، دواتریش لە ساڵی ١٩٤١ بۆ یەکەمجار قوتابییەکانی دەرچوون، کۆلێژەکە لەو کاتەدا ھەوڵی دا خۆی بەرز بکاتەوە بۆ زانکۆ، لە ئایاری ١٩٤١ کۆلێژەکە خوێندنی لە تایبەتمەندی ئەندازیاری و تەکنۆلۆژیا ئۆفەری بۆ ١٠٠ قوتابی کرد کە قوتابخانەیان تەواو کردبوو، لە ١٩٤٣ کە کۆریا ھێشتا لەژێر داگیرکاری ژاپۆن دابوو، کۆلێژەکە وەستا لە وەرگرتنی قوتابی نوێ، ئەمەش وای کرد زانکۆکە بۆ ماوەیەکی کاتی دابخرێت، ئەوە بوو لە ١٥ی ئازاری ١٩٤٤، کە ٧٨ قووتابی توانیان لە زانکۆکە خوێندن تەواو بکەن و دەربچن.[٥][٦]

دوای وەرگرتنی سەربەخۆیی کۆریا لە ١٩٤٥، کۆلێژی دۆنگ-ئەی ناوی خۆی گۆڕی بۆ کۆلێژی ئەندازیاری بۆ دامەزراوەی نیشتمانی، دامەزرێنەری کۆلێژەکە دکتۆر کیم لیون-جون بوو، کە گرنگیدا و گرنگی پیشەسازی و پێشکەوتن و نوێگەری کۆریای دەبینی و زانکۆی ھانیانگی دامەزراند.[٥][٦]

لە سەردەمی جەنگی کۆریا بەشەکانی ناوەوەی کۆلێژەکە تێکدران و باروودۆخی کۆلێژەکە تێکچوو، ھەرچۆنێک بێت خوێندن بەردەوامی پێدرا لە بوسان، کۆریا بە دابینکردنی مامۆستای کاتی، تەنانەت لە کاتە سەختەکانیش کۆلێژەکە چەندین مامۆستایەکی زانستی گرت بۆ دابینکردنی ناوەندێکی زانستی بۆ مامۆستاکانی قوتابخانەی دواناوەندی، و زانکۆی ھانیانگ ڕێگەپێدانی بۆ کراوە وەک قوتابخانەیەکی فەرمی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی کۆریای باشوورەوە.[٥][٦]

ڕێکخراوەکان

لقی سێئول

لقی سێئول ماڵ و نیشتنگەی ١٥ کۆلێژ و ٦٠ بەش[٧] تیابووی چەندین سەنتەری لێکۆلینەوەیییە، لقی سێئول زیاتر لە ٦٠ بالەخانەی ھەیە، لەناویاندا زانکۆی ژنانی ھانیانگ، زانکۆی سایبەری ھانیانگ، لە ٢٠٠٩ باڵەخانەیەکی نوێ تەواو کرا،[٨] و سەنتەر بۆ قوتابیانی پەککەوتوو لەھەمان ساڵ بنیاندنرا،[٩] ھەروەھا لقەکە چەندین بەشی گرنگی تریشی ھەیە، کەوا پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە زانکۆکە نییە، بەڵام پەیوەندییەکی ناڕاستەوخۆ[٩]

لقی ERICA

لقی ERICA لقێکە دەکەوێتە ئانسان، پارێزرگای گیۆنگگی، بە نزیکەیی ٦٠ کلیۆمەتر لە باشووری سێئول[١٠] لە ٢٠٠٩ لقەکە بە فەرمی لەلایەن حکوومەتەوە دانی پێنرا، لقەکە نیشتنگەیەکە بۆ ٩ کۆلێژ و ٤٢ بەش،[١١]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان