زمانی ھەوسە

 

هاوسا
ھَرْشَن ھَوْسَ
Harshe/Halshen Hausa
قسەی پێدەکرێ لەنێجیریا، نیجەر، کامیروون، بێنین و چاد
ناوچەڕۆژاوای ئەفریقا
ڕەگەزهاوسا /Hausawa
ژمارەی ئاخێوەران٦٠ million  (٢٠١٥-٢٠١٦)e21
٣٠ ملیۆن وەک زمانی دووەم (٢٠١٥–٢٠١٦)[١][٢]
بنەماڵەی زمان
ئافرۆ-ئاسیاتیک
  • چادیک
    • چادیکی ڕۆژاوا
      • هاوسا
سیستەمی نووسینلارتین (ئەلفوبێی بۆکۆ)
عەرەبی (عەجەمی)
هێڵکاری هاوسا
ڕەوشی فەرمیبوون
زمانی فەرمییە لە نیجەر (دۆخی نەتەوەیی)
 نێجیریا (دۆخی نەتەویی)
سامان دەدرێتەوە بەدەستیبێ ساماندانی فەرمی
کۆدەکانی زمان
ISO 639-1ha
ISO 639-2hau
ISO 639-3hau
Linguasphere19-HAA-b
Areas of Niger and Nigeria where Hausa people are based. Hausa tribes are to the north.
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی.

ھاوسا یان ھەوسە (/ˈhsə/;[٣] Harshen/Halshen Hausa; عەجەمی: هَرْشَن هَوْسَ) بریتییە لە زمانێکی چادیکی قسەی پێدەکرێ لەلایەن گەلی ھاوسا، بە زۆری لە باکور و نیوەی نێجیریا و باشور و نیوەی نیجەر، لەگەڵ ژمارەیەکی کەم لە چاد، بێنین، و کامیرۆن.[٤][٥]

ھاوسا یەکێکە لە بەربڵاوترین زمانەکانی سەر بەخێزانی چادیک کە لەلایەن ٤٧ ملیۆن کەسەوە وەک زمانی یەکەم و ھەروەھا ٢٥ ملیۆن کەسی دیکەش وەک زمانی دووەم قسەی پێدەکەن، بەمەش ڕێژەی قسەکەرانی زمانی ھاوسا دەگاتە ٧٢ ملیۆن[٦] وە بەپێی دوایین خەمڵاندنەکان ڕێژەی قسەپێکەرانی ھاوسا ١٠٠ بۆ ١٥٠ ملیۆن کەسن.[٧]

دابەشبوونی جوگرافی

لیستی زمانەکانی نێجیریا لە ساڵی ١٩٧٩

قسەپێکەرانی ڕەسەنی ھاوسا، کە بریتین لە گەلی ھاوسا، زیاتر نیشتەجێی نیجەر و باکوری نێجیریا، باکوری کامیروون و چادن.[٥][٤][٨]

سیستەمی نووسین

بۆکۆ (لاتین)

سیستەمی نووسینی ھاوچەرخی زمانی ھاوسا بە شێوە نووسینی لاتین کە بە بۆکۆ ناودەبرێ لە ساڵانی ١٩٣٠ دا لەلایەن ئیدارەی بەرێوەبەری بەریتانیاوە پێشکەش کرا.

A aB bƁ ɓC cD dƊ ɗE eF fG gH hI iJ jK kƘ ƙL l
/a//b//ɓ//tʃ//d//ɗ//e//ɸ//ɡ//h//i//(d)ʒ//k//kʼ//l/
M mN nO oR r(R̃ r̃)S sSh shT tTs tsU uW wY y(Ƴ ƴ)Z z[[داڕێژە:Hamza]]
/m//n//o//ɽ//r//s//ʃ//t//(t)sʼ//u//w//j//ʔʲ//z//ʔ/

عەجەمی (عەرەبی)

زمانی ھاوسا لە کۆندا بە عەجەمی و ئەلفوبێی عەرەبی نووسراوە ھەتا سەدەی ١٧ ھەمین، یەکەمین نووسراوی ھاوسا بریتیی بووە لە ڕیوایەتی نەبی موسا لە لایەن عەبدوڵاھی سوکا.


لە شێوە نووسینی عەرەبی زمانی ھاوسادا چەندین پیتی زیادە و بزوێن بوونیان ھەیە کە لە زمانی عەرەبیدا زۆربەیان بەکار ناھێنرێن.

لاتینIPAعەرەبی عەجەمی
a/a/  ـَ
a/aː/  ـَا
b/b/  ب
ɓ/ɓ/  ب (ھەمان شتە لەگەڵ ب), ٻ (لە عەرەبیدا بەکار ناھێنرێت)
c/tʃ/  ث
d/d/  د
ɗ/ɗ/  د (ھەمان شتە لەگەڵ د), ط (ھەروەھا بەکاردێ بۆ ت‌س)
e/e/  تٜ (لە عەرەبیدا بەکار ناھێنرێت)
e/eː/  تٰٜ (لە عەرەبیدا بەکار ناھێنرێت)
f/ɸ/  ف
g/ɡ/  غ
h/h/  ه
i/i/  ـِ
i/iː/  ـِى
j/(d)ʒ/  ج
k/k/  ك
ƙ/kʼ/  ك (ھەمان شتە لەگەڵ ك), ق
l/l/  ل
m/m/  م
n/n/  ن
o/o/  ـُ  (ھەمان شتە لەگەڵ و)
o/oː/  ـُو  (ھەمان شتە لەگەڵ و)
r/r/, /ɽ/  ر
s/s/  س
sh/ʃ/  ش
t/t/  ت
ts/(t)sʼ/  ط (ھەروەھا بەکاردێ بۆ د), ڟ (لە عەرەبیدا بەکار ناھێنرێت)
u/u/  ـُ  (ھەمان شتە لەگەڵ ۆ)
u/uː/  ـُو  (ھەمان شتە لەگەڵ ۆ)
w/w/  و
y/j/  ی
z/z/  ز     ذ
ʼ/ʔ/  ع

کتێبناسی

  • Bauer, Laurie (2007). The Linguistics Student's Handbook. Edinburgh: Edinburgh University Press. ISBN 978-0-7486-2758-5.
  • Schuh, Russell G.; Yalwa, Lawan D. (1999). "Hausa". Handbook of the International Phonetic Association. Cambridge University Press. pp. 90–95. ISBN 0-521-63751-1.
  • Charles Henry Robinson; William Henry Brooks; Hausa Association, London (1899). Dictionary of the Hausa Language: Hausa–English. The Oxford University Press.
  • Schön, James Frederick (Rev.) (1882). Grammar of the Hausa language. archive.org (بە ئینگلیزی). London: Church Missionary House. p. 270. Archived from the original on October 19, 2018. Retrieved Oct 19, 2018. (Now in the public domain).

سەرچاوەکان

 

بەستەرە دەرەکییەکان

ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە زمانی ھەوسە