زیادە ژمارە
لە تیۆریی ژمارەکاندا، زیادە ژمارە[١] (بە ئینگلیزی: Abundant number)ژمارەیەکە کۆی بەشدراوە تایبەتەکانی گەورەترە لە ژمارەکە خۆی. ١٢ یەکەم زیادە ژمارەیە. بەشدراوە تایبەتەکانی بریتین لە ١، ٢، ٣، ٤، و ٦، واتە کۆی بەشدراوە تایبەتەکانی دەکاتە ١٦ کە گەورەترە لە ١٢.
بەو بڕەی سەرجەمەکە کە لە ژمارەکە تێدەپەڕێت دەوترێت فرەیی یان زۆری (abundance).[٢] بۆ نموونە فرەیی ١٢ دەکاتە ٤.
نموونە
یەکەم، ٢٨ زیادە ژمارە بریتین لە:
- ١٢، ١٨، ٢٠، ٢٤، ٣٠، ٣٦، ٤٠، ٤٢، ٤٨، ٥٤، ٥٦، ٦٠، ٦٦، ٧٠، ٧٢، ٧٨، ٨٠، ٨٤، ٨٨، ٩٠، ٩٦، ١٠٠، ١٠٢، ١٠٤، ١٠٨، ١١٢، ١١٤، ١٢٠، ...
بۆ نموونە، بەشدراوە تایبەتەکانی ٢٤ بریتین لە ١، ٢، ٣، ٤، ٦، ٨ و ١٢، کۆی بەشدراوە تایبەتەکان دەکاتە ٣٦. لەبەر ئەوەی ٣٦ گەورەترە لە ٢٤، کەوایە ٢٤ زیادە ژمارەیە. فرەیی ٢٤ دەکاتە ١٢ لەبەر ئەوەی ٣٦-٢٤=١٢.
پەراوێزەکان
سەرچاوەکان
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Abundant number»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٠ی ئابی ٢٠١٩.
🔥 Top keywords: دەستپێکتایبەت:گەڕانتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانجەنگی جیھانیی دووەمقوزپەردەی کچێنیزمانی کوردیپیرەمێردمافەکانی مرۆڤکوردستاننالیدەروازە:ئامارویکیپیدیاھەرێمی کوردستانمەلا مستەفا بارزانیویکیپیدیا:سەبارەتشێرکۆ بێکەسویکیپیدیا:پەیوەندیئەشکەوتی شانەدەرقازی محەممەدھەولێرویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونڕۆژی زمانی کوردیمێژووی کوردئامارسێکسی کۆمیپارتی دیموکراتی کوردستانسلێمانیکێری مرۆڤسەلاحەدین دەمیرتاشبالەئیسلامئەزموونئەسکەندەری مەزنتۆپی پێمەحویدەستپەڕئێرانکۆمپیوتەر