زیندە ھەرێمەکانی وشکانی

نەخشەی زیندە هەرێمەکان

زیندە ھەرێمەکان (ئینگلیزی: Biomes) بریتین لەسیستەمی ژینگەیی وشکانی ڕووبەر فراوان. کە ژمارەیەک سیتمی ژینگەیی بچوک لەناوییدا لەخۆدەگرێت، بەڵام پێوەری بەندن، لەوانەیە ھەرێمێکی زیندەیی دیاریکراو چەند شوێنێکی ھەسارەی زەویدا ھەبێت لەگەڵ ئەوەدا جۆرە ھەرێمە لێکچووەکان ئاو و ھەوای لێک چوشیان ھەیە.

حەوت ھەرێمە زیندەیییە سەرەکیەکان

جیاوازی لەنێوان ھەرێمە زیندەییەکان لەڕێگای جیاوازی ئەو ڕووەک و گیانەوە دەکرێت کەتیایدا دەژین، بەڵام ئاسایی پێناسە کردنیان لە ڕێگای ژیانی ئەو ڕووەکانەوە دەکرێت کەتیایاندا زاڵن بۆ نمونە دارو درەختە ڕەقەکان، وەک دار (زان، Beech) و دار کەوت (Maple)، ژیانی ڕووەکی ھەرێمە زیندەییەکانی دارستانی گەڵا وەریوەکان پێک دەھێنن. زۆربەی زانایانی ژینگە ھەرێمە زیندەییەکان بۆ حەوت جۆری سەرەکی دیاریدەکەن.

  1. تەندرا (Tundra)
  2. تایگا (Taiga)
  3. دارستانی گەڵاوەریوی ئاوو ھەوا مامناوەندییەکان (Temperate deciduous)
  4. بیابان (Desert)
  5. ساڤانا (Savanna)
  6. دارستانی بارانەوی کەمەرەیی (Tropical rain forest)

تایبەتمەندی حەەوت ھەرێمە سەرەکییەکان

ھەرێمی زیندەییناوەندی ساڵانەی بواری پلەی گەرمی (°سیلیزی)ناوەندی بارینی ساڵانەخاکداپۆشەری ڕوناکی
تەندرا١٢ - ٢٦خوار ٢٥ سمشێدار، لەماددەی خۆراکی تەنک و ھەژارە، کەمێک ترشە، دەکەوێتە سەرو بەستەڵەکی ھەمیشەییەوەقەوزە، ئەشەناتڕووەکی درەختە کورتەکان
تایگا١٠ - ١٤٣٥ - ٧٥ سمماددەی خۆراکی کەمە، ترشی بەرزەدرەختە ھەمیشە سەوزەکان گەڵاکانیان شێوە دەرزین
دارستانی گەڵاوەریوی ئاووھەوای مام ناوەند٦ - ٢٨٧٥ - ١٢٥سمشێدارەو ماددەی خۆراکی لەئاستی مامناوەندایەدرەختی گەڵاپان و درەختی بچووک
زەوی گیایی ئاو و ھەوا مامناوەندسفر - ٢٥٢٥ - ٧٥ سمچینێکی قوڵ لە سەرەوەی خاک دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراکیگیای چڕ و بەرزە لەناوچە شێدارەکانیش گیای تۆپەڵ و کورت لەو ناوچانە زۆر وشکن
بیابان٧ - ٣٨خوار ٢٥ سموشک و زۆربەی لمە، لەماددەی خۆراکی ھەژارەڕوەکی ئاوگدار، گیای پەرت و بڵاوە
ساڤانە١٦ - ٣٤٧٥ - ١٥٠ سموشک و خاکی سەروی تەنکەو کەلێن دارە، وماددەی خۆراکی کەمەگیای بەرز و درەختی جۆراوجۆرە
دارستانی باراناوی کەمەرەیی٢٠ - ٣٤٢٠٠ - ٤٠٠ سمشێدار و خاکی سەرەوەی تەنکە ولەماددەی خۆراکیدا ھەژارەدرەختی ھەمیشە سەوزو گەڵا پان و درەختی بچووکە