زەکی چەلیک

محمد زەکی چەلیک (لەدایکبووی ١٧ی شوباتی ١٩٩٧) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری تورکییە کە یاری دەکات وەک بەرگریکاری باڵی ڕاست بۆ یانەی خولی ئیتاڵی ڕۆما و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا.

زەکی چەلیک
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٨–٢٠٠٩یاڤوز سەلیمسپۆر
٢٠٠٩–٢٠١٥بورساسپۆر
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکانیانەکانیاری(گۆڵ)
٢٠١٥–٢٠١٦بورساسپۆر٠(٠)
٢٠١٥–٢٠١٦کارابای بیرلیکسپۆر (خواستن)٣٤(٠)
٢٠١٦–٢٠١٨ئیستەنبوڵ سپۆر٦٤(٣)
٢٠١٨–٢٠٢٢لیل١١٨(٦)
٢٠٢٢-ڕۆما٤(٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٢–٢٠١٣تورکیای خوار ١٦ ساڵان١١(٠)
٢٠١٣–٢٠١٤تورکیای خوار ١٧ ساڵان١٢(٠)
٢٠١٤تورکیای خوار ١٨ ساڵان٢(٠)
٢٠١٧–٢٠١٨تورکیای خوار ٢١ ساڵان٩(٠)
٢٠١٨-ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا٣٢(٢)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٤ ئەیلوولی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٢

کاروانی یانە

بورساسپۆر

لە بورسا لەدایکبووە وەک بچووکترین منداڵی کە نۆیەم دانە بوو، چەلیک لە ئەکادیمیای لاوانی بورساپۆر بووە و لە ساڵی ٢٠١٥دا بووە بە پیشەگەر. لە ساڵی ٢٠١٥ گرێبەستی لەگەڵ کاراکابای بیرلیکسپۆر واژوو کردووە.

ئیستەنبوڵ سپۆر

لە ساڵی ٢٠١٦، چووە یانەی ئیستەنبوڵ. ئاستە باشەکەی لە یانەی ئیستەنبوڵ سپۆر وای لێکرد لە ساڵی ٢٠١٨دا بانگھێشت بکرێت بۆ پێکھاتەی یەکەمی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا، سەرەڕای یاریکردن لە خولە پلە نزمەکاندا.[١]

لیل

لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٨، چەلیک گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ لیلی فەڕەنسی واژوو کرد. چەلیک یەکەمین یاری پیشەگەری خۆی لە بردنەوەی ٣–١ خولی فەڕەنسیدا کرد بەرامبەر ستادی ڕێنس لە ١١ی ئابی ٢٠١٨ ئەنجامدا.[٢][٣][٤]

ڕۆما

لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٢، گواستنەوەی چەلیک بۆ ڕۆما لە لیلەوە بە فەرمی لەلایەن یانەی ڕۆما ڕاگەیەندرا.[٥] گرێبەستێکی بۆ ماوەی چوار ساڵ لەگەڵ جیالۆڕۆسی واژوو کرد[٦] کە تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت.[٧]

کاروانی نێودەوڵەتی

چەلیک یەکەمین یاریی پیشەگەری خۆی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا ئەنجامدا لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیا لە ٥ حوزەیرانی ٢٠١٨.[٨]


يمكنك مشاهدة مباريات ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. الدوري الألماني في الدوري الألماني.

يمكنك أيضا مشاهدة مباريات الدوري الممتاز على شاشات تلفزيون الدوري الممتاز

ئاماری کاروانی وەرزشی

نێودەوڵەتی

ھەتا ١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٩]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانیساڵیارییەکانگۆڵەکان
تورکیا٢٠١٨٤٠
٢٠١٩١٠٢
٢٠٢٠٤٠
٢٠٢١١١٠
٢٠٢٢٣٠
کۆی گشتی٣٢٢

خەڵاتەکان

لیل

  • خولی پلە یەکی فەڕەنسی: ٢٠٢٠–٢١[١٠]

سەرچاوەکان