سانا مارین

سانا میرێلا مارین (Sanna Mirella Marin؛ لە دایکبووی ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٥) ژنە سیاسەتوانی فینلاندییە، ئەو لەوەتەی ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بووەتە ٤٦ەمین سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە. ئەو ئەندامە لە پارتی سۆسیال دێموکراتی فینلاند، لەوەتەی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ بووەتە سەرۆکی پارتەکە.[١] ئەو لەوەتەی ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥ەش ئەندام پەرلەمانە لە پەرلەمانی فینلاند. بەر لەوانەش، لە ماوەی ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بۆ ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بووە. سانا گەنجترین سەرۆک وەزیرانە لە مێژووی فینلاند و جیهان.[٢]

سانا مارین
بە فینلەندی: Sanna Marin
لەدایکبوون (١٩٨٥-١١-١٦) ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٥ (تەمەن ٣٨ ساڵ)
ھێلسینکی، فینلاند
ناوی کاتی لەدایکبوونSanna Mirella Marin
ھاوسەرMarkus Räikkönen
زمانی زگماکیزمانی فینلاندی
پیشەسیاسەتوان
بواری کارسیاسەت، local administration، سۆسیالدیموکراسی
پەروەردەUniversity of Tampere، Suupanniitty School، Pirkkalan yhteislukio Silmu
شوێنی نیشتەجێبوونKesäranta
دانیشتوویKaleva، Tampere
شوێنی کارTampere، ھێلسینکی
Affiliation stringPrime Minister of Finland
ئەندامی حیزبیSocial Democratic Party of Finland
کاندید لە ھەڵبژاردنیMunicipal elections 2012 in Tampere in Finland، Municipal elections 2017 in Tampere in Finland، 2015 Finnish parliamentary election
شێوازی ژیانvegetarianism
بەشداربووە لەWorld Economic Forum Annual Meeting 2020، World Economic Forum Annual Meeting 2023
خەڵاتەکان١٠٠ ژنی بی بی سی، Helmut-Schmidt-Zukunftspreis، Doctor of Humane Letters، Grand Cross of the Order of the White Rose of Finland
وێبگەhttps://www.sannamarin.net

ژیانی سەرەتایی

سانا مارین لە دایکبووی ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٥، لە هێلسینکی.[٣] کاتێک تەمەنی بچووک بووە ئەوا دایک و باوکی لە یەکتری جیابوونەوە، خێزانەکەیان کێشەی داراییان هەبوو، باوکیان بەردەوام ئاڵوودەبوو بە مەی.[٤] لە ساڵی ٢٠٠٦، سانا دەچێتە پاڵ یەکێتیی لاوانی سۆسیال دیموکرات، دواتر لە ماوەی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٢ دەبێتە سەرۆکی ڕێکخراوەکە.[٥] ئەو کاتێک دەیخوێند کاری نانەوایی و کاشێری کردووە.[٦] ئەو بڕواننامەی بەکالۆریۆس و ماستەری لە زانکۆی تامپیری بەدەست هێنا.[٧][٨]

سەرچاوەکان