سایرەگول ساویتبەی

سایرەگول ساویتبەی (لەدایکبووی ١٩٧٧) پزیشک و بەڕێوبەری قوتابخانەی کازاخی-چینییە. بەشێوەیەکی نایاسایی چینی جێھێشت، دواتر لەبارەی کامپی دووبارە فێرکردن لە شاری سنجانی چین قسەیکرد، ئەو کەمپە بۆ دووبارە فێرکرد یان شووشتنەوەی بیر و ھۆشی خەڵکی ئوغرییەکانی چینە، کە لەدەرەوەی ئاکارە مرۆڤایەتییەکان ھەڵسووکەوت لەگەڵ بەندکراوەکانیان دەکرێت. دوای جێھێشتنی چین، ئەوا کازاخستان ڕەتی کردەوە سایرەگول لەخۆبگرێت و دواتر سوێد وەک پەنابەرێکی سیاسیی مۆڵەتی مانەوەی لەوڵاتەکەی پێدا.

سایرەگول ساویتبەی

لەدایکبوون١٩٧٧
نەتەوەچینی
پیشەدکتۆر و بەڕێوبەری قوتابخانە
ھاوسەروالی ئیسلام
مناڵ(ەکان)٢ (کوڕ و کچێک)

لە ئازاری ٢٠٢٠، سایرەگول لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]

ژیان

سایرەگول ساویتبەی لەدایکبووی ١٩٧٧، لە ویلایەتی خۆبەڕێوبەری ئیلی کازاخی. ژنێکی بەڕەگەز چینی و کازاخییە. لەگەڵ والی ئیسلام ھاوسەرگیری کردووە و خاوەنی کچ و کوڕێکن.

لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨، لەدادگای شاری ژارکەند لە کازاخستان دادگایی دەکرێت لەبەرامبەر ھاتنە چوونی بۆ خاکی کازاخستان لەچینەوە بەشێوەی نایاسایی. لەماوەی دادگاییکردنی ئەوا سایرەگول باسی ئەوەی کرد کە بەزۆر کردوویانەتە فەرامبەر لە کەمپێک بۆ ٢٥ ھەزار کەسی کازاخی.[٢][٣] پارێزەرەکەی پێی وایە ئەگەر بگەڕێتەوە چین ئەوا ڕووبەڕووی سزای مەرگ دەبێتەوە بەھۆی ئاشکرکردنی کەمپی مێشک شووشتنەوەکە لە دادگای کازاخستان.[٣][٤] شایەتییەکەی سایرەگول بووە جێگای مشتوومڕ و ھەواڵ لەنێوخۆی کازاخستان،[٥] ھەروەھا کاریگەری خستە پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ چین.[٦][٧]

لە ١ی ئابی ٢٠١٨، دوای شەش مانگ لەژێردەستەیی بەھۆی گومانلێکرانییەوە ئەوا ئازادکرا، ھەروەھا دوای ئازادکردنی ئەوە لێپرسینەوەکانی پۆلیس بەردەوامبوون، لەگەڵ ئەوەش ئەو دڵخۆشبوو کە ڕاستەوخۆ بۆ چین دیپۆرتنەکرایەوە.[٨] دواتر ناوبراو داوای مافی پەنابەرێتی لە کازاخستان کرد بۆئەوەی دیپۆرت نەکرێتەوە بۆ چین.[٩][١٠]

سایرەگول بەردەوام لە دڵڕاوکێ ژیاوە لە کازاخستان بەوەی لەڕێگای فشاری دیبلۆماسییەوە ناوبراو دیپۆرتی چین بکرێتەوە. وێڕای ئەوەی کە ھاوسەرەکەی و منداڵەکانی خاوەنی ھاوڵاتینامەی کازاخستانی بوون.[١١] دواتر کازاخستان ڕەتیکردەوە کە بەڵێنی ھاوڵاتیناممەییبوونی کازاخی پێبدات، ڕۆژی ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ سایرەگول بەرەو سوێد ڕۆیشت، لەدوای دانووساندنکردن لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوا لە سوێد مافی پەنابەریەتی سیاسی پێدرا.[١٢][١٣]

سەرچاوەکان