ستیڤن کینگ

نووسەرێکی ئەمریکی

ستیڤن ئێدوین کینگ (بە ئینگلیزی: Stephen King؛ لەدایکبووی ٢١ی ئەیلوولی ١٩٤٧) نووسەرێکی ئەمریکی ڕۆمانی ترسناک، خەیاڵیی سەرووسروشتی، دوودڵکەر، تاوان، خەیاڵی زانستی و فەنتازیایە. زیاتر لە ٣٥٠ ملیۆن کۆپی لە کتێبەکانی فرۆشراون،[٢] و زۆربەشیان کراون بە فیلم و زنجیرە و کورتە زنجیرە و کۆمیک. کینگ ٦١ ڕۆمانی لە چاپداوە، کە حەوتیان لەژێر ناوی قەڵەمی ڕیچارد باچماندان، لەگەڵ پێنج کتێبی ناخەیاڵی.[٣] ھەروەھا بە نزیکەی ٢٠٠ کورتە چیرۆکی نووسیوە، کە زۆربەیان بە کۆکراوەیی بڵاوکراونەتەوە.[٤][٥]

ستیڤن کینگ
کینگ لە ٢٠٠٧
کینگ لە ٢٠٠٧
لەدایکبوون (١٩٤٧-٠٩-٢١) ٢١ی ئەیلوولی ١٩٤٧ (تەمەن ٧٦ ساڵ)
پۆرتلاند، مەین، ئەمریکا
ناوی قەڵەم
  • ڕیچارد باچمان
  • جۆن سویثن
  • بێریڵ ئیڤەنس
پیشەنووسەر
دەرچووی زانکۆیزانکۆی مەین
ماوە١٩٦٧–ئێستا[١]
چەشن
  • ترسناک
  • فەنتازیا
  • خەیاڵیی سەرووسروشتی
  • درامی
  • گۆتیک
  • خەیاڵیی ژانری
  • فەنتازیای تاریک
  • خەیاڵیی دوا ئەپۆکەلیپتی
  • خەیاڵیی تاوان
  • دوودڵکەر
  • ھەستبزوێن
ھاوسەرتابیثا سپروس
(ھاوسەرگیری ٢ی کانوونی دووەمی ١٩٧١)
مناڵەکان٣
واژوو
وێبگە
stephenking.com

کینگ خەڵاتەکانی برام ستۆکەر، فەنتازیای جیھان، و کۆمەڵەی فەنتازیای بەریتانی وەگرتووە. لە ٢٠٠٣دا، دامەزراوەی نیشتمانیی کتێب مەدالیای کۆمەککردنی دیاری نووسینە ئەمریکییەکانی پێبەخشی.[٦] ھەروەھا خەڵاتی وەرگرتووە بۆ کاریگەرییەکانی لە وێژەدا بۆ ھەموو نووسینەکانی، وەک خەڵاتی فەنتازیای جیھانیی بۆ دەستکەوتەی ژیان لە ٢٠٠٤ و خەڵاتی گراند ماستەر لەلایەن نووسەرە نھێنییەکانی ئەمریکا لە ٢٠٠٧.[٧] لە ٢٠١٥دا، مەدالیای نیشتمانیی ھونەری پێ بەخشرا لەلایەن دەستئاوێزی نیشتمانیی ھونەری ئەمریکاوە بۆ کۆمەکەکانی لە وێژەدا.[٨] بە «پاشای ترسناک» وەسفکراوە، کە یارییەکە بە نازناوەکەی و ئاماژەدانێکە بە گەورەیییەکەی لە کلتووری گشتیدا.[٩]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان