شەڕەکانی ھیندییە ئەمریکییەکان

شەڕەکانی ھیندییە ئەمریکییەکان (بە ئینگلیزی: American Indian Wars) زنجیرەیەک شەڕ بوو کە لە نێوان دانیشتووانی ئەورووپی و حکوومەتی فیدراڵی لەگەڵ ھیندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕوویدا. ئەم شەڕانە لە ساڵی ١٦٢٢ تا ١٩٢٤ بەردەوام بوون و دواجار بووە ھۆی واژووکردنی چەندین پەیماننامەی ئاشتی لە نێوان حکوومەتی فیدراڵی و ھیندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پێکھێنانی خاکەکانی ھیندستان.[١] ھیندییە ئەمریکییەکان بەرەنگاری دەستبەسەرداگرتنی زەوی و سەرچاوەکانیان و تێکەڵبوون بە کۆمەڵگەی کۆچبەرانی ئەمریکی بوون. لە ساڵی ١٨٨٧ کۆنگرەی ئەمریکا یاسایەکی دەرکرد کە بەپێی ئەو یاسایە بڕە پارەیەک دەدرا بە ھەر خێزان و ھۆزێکی ھیندی لە بەرامبەر بەکرێدانی زەوییە ھیندییەکان.[٢] بەگوێرەی ئەو یاسایە، کە تا ئەمڕۆش لە کاردایە، وەزارەتی ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکان ٢٢٫٦ ملیۆن ھێکتار زەوی بە ناوی ٤١ ھۆزی ھیندی بەڕێوەدەبات، ھەروەھا زیاتر لە ١٠٠ ھەزار بەکرێدان بۆ کشتوکاڵکردن و دروستکردنی خانوو و دەرھێنانی نەوت لەسەر ئەو زەوییانە دامەزراندووە.[٣]

بەردنووسی سوارەی سوپای ئەمریکا کە بەدوای خەڵکی ڕەسەندا دەگەڕێن

سەرچاوەکان