داگیرکەری ئەورووپا لە ئەمریکا

بەشێوەیەکی گشتی داگیرکەری ئەورووپا لە ئەمریکادا لە ساڵی ۱٤۹۲ دەستی پێ کردووە. هەر چەن کۆنیی ناوچەیەک لە پارێزگای نیوفاندلند و لابرادور دەگیێتە ساڵی۱۰۰۰ی زایینی و تەنیا ناوچەی نیشتەجێیی وایکینگەکان جگە لە گرینلەند لە کانادا و ئەمریکای باکوور بووە.

نەخشەی داگیرکەرانی ئەورووپایی لە ئەمریکا

لە ساڵی ۱۹٤۷ی زایینی کریستۆفەر کۆڵومبس سەرۆکی شاندی ناردراوی ئیسپانیا بۆ بازەرگانی لە ڕێگای ئوقیانووس بۆ ئەمریکا سەفەری کرد.بەزوویی و دوای ئەو، دۆزینەوە و داگیرکەری ئەمریکا لە لایەن ئەورووپاییەکان دەستی پێ کرد.دۆزینەوە سەرەتاییەکان لە کەنارێنی دەریای کاریبی و دووڕگەکانی هیسپانیولا، پورتوریکو و کووبا دەستی پێ کرد و دوای ئەوە لە تەواوی ناوچەکانی ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشور درێژە درا.ساڵی ۱۹٤۷ جان کابوت (خەڵکی ڤێنیز) نێردراوی پاوشایی ئێنگلستان، گەیشتە کەنارێنەکانی ئەمریکای باکوور و ساڵێکیش دوای ئەو کلمب لە سێیەمین سەفەری خۆیدا گەیشتە ئەمریکای باشوور.فەڕانسە زۆرتری ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکای باکوور و بڕێک لە دووڕگەکانی دەریای کارائیبی هێنا ژێردەستەڵاتی خۆی. پورتوگالیش داگیرکردنی خۆی لە بڕەزیل پێک هێنا.ئاخری تەواوی نیوگۆی ڕۆژاوا کەوتە ژێر دەستەڵاتی فەرمانڕەواییگەلی ئەورووپایی کە‌ گۆڕانکاریگەلێکی بەرچاوی، لە دیمەنی سروشتی، جەماوەر و ژیانی گیاکان و گیانەوەرەکان پێک هێنا.[١]

سەرچاوەکان

ویکیپیدیای فارسی