فابریزیۆ ڕۆمانۆ


فابریزیۆ ڕۆمانۆ (لەدایکبووی ٢١ی شوباتی ١٩٩٣) ڕۆژنامەوانێکی وەرزشی ئیتاڵییە. فابریزیۆ زیاتر کارەکانی لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکانە، و لەوەتەی ساڵی ٢٠١٢ تاوەکوو ئێستا لەگەڵ کەناڵی سکای سپۆرت ئیتاڵیا بەردەوامە.[١] فابریزیۆ پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵێک یانە و بریکار لە ئەورووپا هەیە،[٢] و وەک ڕۆژنامەوانێک بۆ گاردیان و سی بی ئێس سپۆرت کار دەکات. ئەو لە میلان دەژیێت.[٣]

فابریزیۆ ڕۆمانۆ

ڕۆمانۆ لە ٢٠٢١
لەدایکبوون (١٩٩٣-٠٢-٢١) ٢١ی شوباتی ١٩٩٣ (تەمەن ٣١ ساڵ)
ناپۆلی، ئیتاڵیا
خوێندنگەزانکۆی کاتۆلیکی ساکرۆ کوارۆ
پیشەڕۆژنامەوانی وەرزشی
چالاکبوون٢٠١١-ئێشتا
زانیاریی یووتیووب
کەناڵ
ساڵانی چالاکی٢٠٢١-ئێستا
چەشنتۆپی پێ
ژمارەی سەبسکرایبەرەکان٢.٠٨ ملیۆن
کۆی گشتیی ڤیوەکان217.9 million
١٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر2021
١٬٠٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر2022

نوێ کراوەتەوە: May 1, 2024

ژیان

ڕۆمانۆ لە بەرواری ٢١ی شوباتی ١٩٩٣ لە ناپۆلی لەدایک بووە.[٤] ئەو لە زانکۆی کاتۆلیکی ساکرۆ کوارۆ خوێندوویەتی و بە چەند زمانێک دەتوانێت قسە بکات: ئینگلیزی، ئیسپانی، و ئیتاڵی.[٥] فابریزیۆ هەواداری یانەی خولی ئاستی پلە دووی ئینگلیزی واتفۆردە.[٦]

سەرچاوەکان