فڕۆکەی گەشتیاری

فڕۆکەی گەشتیاری یان فڕۆکەی نەفەرھەڵگر (بە ئینگلیزی: Airliner) فڕۆکەیەکە کە عادەتەن گەشتیارێکی زیاتر لە فڕۆکە چکۆلەکان هەڵ ئەگرێ و کێشەکەی قورسە و قەبارەیەکی تاڕادەیەک گەورەتری ھەیە لە فڕۆکەی ئاسایی[١]

فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگری بۆینگ ٧٤٧ دەفڕێت
ئێرباس A380 گەورەترین فڕۆکەی گەشتیاری جیھان

جووڵەی گەشتیارەکان لەلایەن هێڵە ئاسمانیەکان و فڕۆکە گەشتیارییەکان، بە بازرگانی پۆلێن کراوە و ئەم جۆرە فڕۆکانە تەنیا بۆ لایەنی گەشت و گواستنەوەی گەشتیارەکان بەکاردێن.[٢]

ئەمڕۆ چەندین کۆمپانیا لە جیهان ھەن کە فڕۆکەی گەشتیاری بەرھەم دەھێنن بۆ وێنە ئێرباس، بۆینگ، بۆمباردێر، ئەی تی ئاڕ، کۆماک و ئیمبرەیر کە بۆ بەرهەم هێنان و فرۆشتنی فڕۆکەکانیان بە وڵاتانی دونیا لە پێشبرکێی گەورەدان لەگەل یەکتر.[٣]

گەورەترین و بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی دروستکردنی فڕۆکە لە جیھانداوڵاتوێنە
١بۆینگئەمریکا
٢ئێرباسھەندێک وڵاتی ئەورووپا
٣ئەمبرایێربەڕازیل
٤ئەی تی ئاڕئیتالیا و فەرەنسا
٥بۆمباردێرکەنەدا
٦کۆماکچین
٧سابسوید
٨توپۆلفڕووسیا (یەکێتی سۆڤیەت)
٩ئەنتۆنۆڤ
١٠ئیلیوشین
١١یاکووف
١٢ئایارکۆتڕووسیا
١٣سوخۆ
١٤پیشەسازی قورسی میتسوبیشیژاپۆن

سەرچاوەکان